ئه‌پیسۆس 4
4
1 منی دیل له په‌روه‌ردگار، داواتان لێ ده‌كه‌م به شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتار بكه‌ن كه شایانی ئه‌م بانگه‌وازه بێت كه‌وا پێی بانگ‌كراون. 2 به‌وپه‌ڕی خاكساری و دڵنه‌رمی و پشوودرێژی، به خۆشویستن به‌رگه‌ی یه‌كتری بگرن. 3 تێكۆشه‌ر بن بۆ پاراستنی یه‌كێتیی ڕووح به پشتێنی ئاشتی. 4 به‌یه‌ک له‌ش و یه‌ک ڕووح، بۆ یه‌ک هیوای بانگه‌وازه‌كه‌تان كه بانگ‌كران، 5 یه‌ک په‌روه‌ردگار، یه‌ک باوه‌ڕ، یه‌ک عه‌ماد، 6 یه‌ک خوداوه‌ند و یه‌ک باوک هی هه‌مووانه، ئه‌وه‌ی له سه‌رووی هه‌مووانه، به هه‌مووان و له هه‌مووتانه. 7 به‌ڵام به‌گوێره‌ی پێوانه‌ی به‌خشینی مه‌سیح به‌خشش به هه‌ر یه‌كێكمان دراوه، 8 بۆیه ده‌فه‌رمووێ: “كاتێ ئه‌و سه‌ركه‌وت بۆ به‌رزایی، ڕاپێچكراوانی ڕاپێچ كرد، دیاریی به خه‌ڵكی به‌خشی”. 9 مه‌به‌ست له سه‌ركه‌وتن چییه، جگه له‌وه‌ی كه دابه‌زیوه‌ته نزمترین شوێنی زه‌وی؟ 10 ئه‌وه‌ی دابه‌زی هه‌ر خۆی سه‌ركه‌وت بۆ سه‌ر هه‌موو ئاسمانان، تاكو هه‌مووی پڕ بكاته‌وه. 11 ئه‌ویش به هه‌ندێكی دا ببنه په‌یامبه‌ر، هه‌ندێک پێشبین، هه‌ندێک موژده‌ده‌ر، هه‌ندێک شوان و ڕابی، 12 بۆ ته‌واوكردنی پارسا‌كان بۆ كاری ڕاژه، بۆ بنیادنانی له‌شی مه‌سیح، 13 تاكو هه‌موومان بگه‌ینه یه‌كێتیی باوه‌ڕ و ناسینی ڕۆڵه‌ی خودا، ببینه مرۆڤێكی پێگه‌یشتوو، بگه‌ینه ئاستی ته‌واوی باڵای مه‌سیح. 14 بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ولا ساوا نه‌بین، شێواو‌و هه‌ڵگیراو به هه‌موو بایه‌كی فێركردن، به فێڵی خه‌ڵكی، به چه‌واشه به‌ره‌و ته‌ڵه‌كه‌بازیی گومڕایی. 15 به‌ڵكو له خۆشویستندا ڕاستگۆ بین، با له هه‌موو شتێک گه‌شه بكه‌ین، له‌نێو ئه‌وه‌ی سه‌ره، كه مه‌سیحه. 16 له ئه‌وه‌وه هه‌موو له‌ش به‌یه‌كه‌وه تێكهه‌ڵكێشراوه، به‌هۆی یارمه‌تی هه‌ر جومگه‌یه‌ک یه‌كده‌گرن، به‌گوێره‌ی كاركردنه‌كه‌ی به پێوانه‌ی هه‌ر به‌شێک، له‌ش گه‌شه ده‌كات بۆ بنیادنانی له خۆشویستندا.
17 پێتان ده‌ڵێم و گه‌واهیی ده‌ده‌م له په‌روه‌ردگار: ئیتر وه‌ک نه‌ته‌وه‌كان ڕه‌فتار نه‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی كه بیریان ناڕه‌وایه، 18 كه هزریان تاریكه، له‌به‌ر ئه‌و نه‌زانینه‌ی تیایاندایه و له‌به‌ر دڵڕه‌قییان له ژیانی خودا دابڕاون. 19 ئه‌وانه‌ی هه‌ستیان نه‌ماوه خۆیان داوه‌ته ده‌ست به‌ڕه‌ڵایی، تاكو هه‌موو گڵاوییه‌ک به چڵێسی بكه‌ن. 20 به‌ڵام ئێوه ئاوا فێری مه‌سیح نه‌بوون. 21 چونكه بێگومان بیستووتانه و له ئه‌ودا به‌گوێره‌ی ڕه‌وا كه له ئیشۆعدا فێربوونه. 22 سه‌ربورده‌ی پێشووتان دابكه‌نن، مرۆڤه كۆنه‌كه، كه به هه‌وه‌سه فێڵبازه‌كان گه‌نده‌ڵ بووه، 23 ڕووحی هزرتان نوێ بێته‌وه، 24 مرۆڤی نوێ بپۆشن، ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی خودا ئافریده‌یه، له بێتاوانی و پارسایی ڕه‌وا.
25 بۆیه واز له درۆ بهێنن، با هه‌ریه‌كه ڕاستگۆ بێ له‌گه‌ڵ نزیكه‌كه‌ی، چونكه ئه‌ندامی یه‌كترین. 26 كاتێ تووڕه ده‌بن، گوناه مه‌كه‌ن. مه‌هێڵن خۆرئاوا بێته سه‌ر تووڕه‌ییتان، 27 ده‌رفه‌ت بۆ شه‌یتان مه‌ڕه‌خسێنن. 28 دز ئیتر با دزی نه‌كات، به‌ڵكو با ڕه‌نج بدات و به ده‌ستی خۆی ئیشێكی پاک بكات، تاكو هه‌یبێت بداته ئه‌وه‌ی پێویستی پێیه‌تی. 29 وشه‌ی خراپ له زارتان ده‌رنه‌چێت، به‌ڵكو هه‌رچییه‌كی باشه بۆ بنیادنان، به‌گوێره‌ی پێویستی، تاكو به‌خشش بداته گوێ‌گران. 30 ڕووحی پارسا‌ی خودا خه‌مبار مه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی بۆ ڕۆژی ڕزگاری پێی مۆركران. 31 هه‌موو تاڵی و قین و تووڕه‌یی و هاواركردن و كفركردن و هه‌موو دڵڕه‌شیه‌ک فڕێبده‌ن. 32 له‌گه‌ڵ یه‌كتری نیان بن، به به‌زه‌یی بن، یه‌كتر ببه‌خشن، وه‌ک خودا‌ش له مه‌سیحدا لێتان خۆش‌بوو.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
ئه‌پیسۆس 4: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧