لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئه‌پیسۆس 21:5-33

ئه‌پیسۆس 21:5-33 PNTZS

به‌ ترسی مه‌سیح ملكه‌چی یه‌كتری بن. ئه‌ی ژنان، ملكه‌چی مێرده‌كانتان بن هه‌روه‌ک بۆ په‌روه‌ردگار، چونكه‌ مێرد سه‌ری ژنه‌، وه‌ک مه‌سیح سه‌ری وارگه‌یه‌ و ڕزگاریده‌ری له‌شه‌. به‌ڵام چۆن وارگه‌ ملكه‌چی مه‌سیحه‌، ژنانیش له‌ هه‌موو شتێک بۆ مێرده‌كانیان. ئه‌ی مێرده‌كان، ژنه‌كانتان خۆشبووێ، هه‌روه‌ک مه‌سیحیش وارگه‌ی خۆشویست و له‌ پێناوی خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ دا، تاكو پارسای بكات و به‌ شوشتنی به‌ ئاو به‌ وشه‌ بێگه‌ردی بكاته‌وه‌، تا وارگه‌یه‌كی شكۆدار بۆ خۆی ئاماده‌ بكات، گڵاوی و له‌كه‌ و هه‌ر شتێكی ئاوای نه‌بێت، به‌ڵكو پارسا و بێ كه‌موكوڕی. به‌ هه‌مان شێوه‌ پێویسته‌ پیاوان ژنه‌كانیان وه‌ک له‌شی خۆیان خۆشبووێت، ئه‌وه‌ی ژنی خۆی خۆشبووێت خۆی خۆشده‌وێ. چونكه‌ كه‌س ڕقی له‌ له‌شی خۆی نابێته‌وه‌، به‌ڵكو نانی ده‌دات و به‌خێوی ده‌كات، وه‌ک مه‌سیحیش بۆ وارگه‌. چونكه‌ ئێمه‌ ئه‌ندامی له‌شی ئه‌وین، له‌ گۆشت و ئێسقانی ئه‌وین. “بۆیه‌ پیاو باوک و دایكی به‌جێده‌هێڵێت و به‌ ژنه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌لكێت، ئیتر هه‌ردووكیان ده‌بنه‌ یه‌ک جه‌سته‌”. ئه‌مه‌ نهێنییه‌كی مه‌زنه‌، به‌ڵام من باسی مه‌سیح و وارگه‌ ده‌كه‌م. ئێوه‌ش با هه‌ر یه‌كێكتان ژنه‌كه‌ی وه‌ک خۆی خۆشبووێ، ژنیش ڕێز له‌ مێرده‌كه‌ی بگرێت.