ئەفەسۆس 21:5-33
ئەفەسۆس 21:5-33 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به ترسی مه‌سیح ملكه‌چی یه‌كتری بن. ئه‌ی ژنان، ملكه‌چی مێرده‌كانتان بن هه‌روه‌ک بۆ په‌روه‌ردگار، چونكه مێرد سه‌ری ژنه، وه‌ک مه‌سیح سه‌ری وارگه‌یه و ڕزگاریده‌ری له‌شه. به‌ڵام چۆن وارگه ملكه‌چی مه‌سیحه، ژنانیش له هه‌موو شتێک بۆ مێرده‌كانیان. ئه‌ی مێرده‌كان، ژنه‌كانتان خۆشبووێ، هه‌روه‌ک مه‌سیحیش وارگه‌ی خۆش‌ویست و له پێناوی خۆی به‌ده‌سته‌وه دا، تاكو پارسا‌ی بكات و به شوشتنی به ئاو به وشه بێگه‌ردی بكاته‌وه، تا وارگه‌یه‌كی شكۆدار بۆ خۆی ئاماده بكات، گڵاوی و له‌كه و هه‌ر شتێكی ئاوای نه‌بێت، به‌ڵكو پارسا و بێ كه‌موكوڕی. به هه‌مان شێوه پێویسته پیاوان ژنه‌كانیان وه‌ک له‌شی خۆیان خۆش‌بووێت، ئه‌وه‌ی ژنی خۆی خۆش‌بووێت خۆی خۆشده‌وێ. چونكه كه‌س ڕقی له له‌شی خۆی نابێته‌وه، به‌ڵكو نانی ده‌دات و به‌خێوی ده‌كات، وه‌ک مه‌سیحیش بۆ وارگه. چونكه ئێمه ئه‌ندامی له‌شی ئه‌وین، له گۆشت و ئێسقانی ئه‌وین. “بۆیه پیاو باوک و دایكی به‌جێده‌هێڵێت و به ژنه‌كه‌یه‌وه ده‌لكێت، ئیتر هه‌ردووكیان ده‌بنه یه‌ک جه‌سته”. ئه‌مه نهێنییه‌كی مه‌زنه، به‌ڵام من باسی مه‌سیح و وارگه ده‌كه‌م. ئێوه‌ش با هه‌ر یه‌كێكتان ژنه‌كه‌ی وه‌ک خۆی خۆشبووێ، ژنیش ڕێز له مێرده‌كه‌ی بگرێت.
ئەفەسۆس 21:5-33 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بە ترسی مەسیح ملکەچی یەکتری بن. ئەی ژنان، ملکەچی مێردەکانتان بن هەروەک چۆن ملکەچی مەسیحن. وەک چۆن مەسیح سەری کڵێسایە کە جەستەی خۆیەتی و خۆی ڕزگارکەریەتی، ئاوا پیاو سەری ژنە. وەک چۆن کڵێسا ملکەچی مەسیحە، ژنانیش دەبێت لە هەموو شتێک ملکەچی مێردەکانیان بن. ئەی مێردەکان، ژنەکانتان خۆشبوێ، هەروەک مەسیحیش کڵێسا‌ی خۆش‌ویست و لە پێناوی خۆی بەختکرد، تاکو پیرۆزی بکات و بە شوشتنی بە ئاو لە ڕێگەی وشەوە پاکی بکاتەوە، بۆ ئەوەی کڵێسایەکی شکۆدار بۆ خۆی ئامادە بکات، لەکە و لۆچ و هیچ شتێکی ئاوای نەبێت، بەڵکو پیرۆز و بێ کەموکوڕی بێت. بە هەمان شێوە پێویستە پیاوان ژنەکانیان وەک جەستەی خۆیان خۆشبوێت، ئەوەی ژنی خۆی خۆشبوێت خۆی خۆشدەوێ. کەس ڕقی لە جەستەی خۆی نابێتەوە، بەڵکو نانی دەدات و بەخێوی دەکات، هەروەک چۆن مەسیح بایەخ بە کڵێسا دەدات، چونکە ئێمە ئەندامی جەستەی ئەوین. ﴿لەبەر ئەوە پیاو دایک و باوکی خۆی بەجێدەهێڵێت و بە ژنەکەیەوە دەنووسێت، ئیتر هەردووکیان دەبنە یەک جەستە.﴾ ئەمە نهێنییەکی گەورەیە، بەڵام من باسی مەسیح و کڵێسا دەکەم. ئێوەش با هەر یەکێکتان ژنەکەی وەک خۆی خۆشبوێ، ژنیش ڕێز لە مێردەکەی بگرێت.