گه‌ڵاتیه 1
1
1 پۆڵۆسی په‌یامبه‌ر ئه‌وه‌ی نه له‌لایه‌ن خه‌ڵک و نه به‌هۆی مرۆڤێكه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن ئیشۆعی مه‌سیح و خودای باوكه، كه‌وا له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه و 2 هه‌موو ئه‌و برایانه‌ی له‌گه‌ڵمدان، بۆ وارگه‌كانی گه‌ڵاتیه: 3 به‌خشش و ئاشتیی خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار بۆئێوه، 4 ئه‌وه‌ی له پێناوی گوناهه‌كانمان خۆیی به‌خشی، تاكو به‌گوێره‌ی خواستی خودا و باوكمان، له‌م ڕۆژگاره خراپه‌ی ئێستا ڕزگارمان بكات. 5 تاهه‌تایه شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه. ئامین.
6 پێم سه‌یره چۆن وا به خێرایی، له‌وه‌ی به به‌خششی مه‌سیح بانگیكردوون، بۆ ئینجیلێكی دیكه وه‌رده‌گه‌ڕێن! 7 ئینجیلێكی دیكه نییه، به‌ڵكو هه‌ندێ كه‌س ده‌یانه‌وێت سه‌رتان لێ بشێوێنن و ئینجیلی مه‌سیح بگۆڕن. 8 به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئێمه یان فریشته‌ی ئاسمان ئینجیلێكمان پێدان، جگه له‌و ئینجیله‌ی ئێمه پێمان دان، با “ئه‌ناتیما” بێت. 9 وه‌ک پێشتر پێمان وتوون ئێستاش پێتان ده‌ڵێمه‌وه: ئه‌گه‌ر یه‌كێک ئینجیلێكی پێدان جگه له‌وه‌ی په‌سه‌ندتان كرد، با “ئه‌ناتیما” بێت. 10 ئایا ئێستا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵک هه‌وڵ ده‌ده‌م، یاخود ڕه‌زامه‌ندی خودا؟ یان ئایا داوای ئه‌وه ده‌كه‌م خه‌ڵک ڕازی بكه‌م؟ ئه‌گه‌ر تا ئێستا خه‌ریكی ڕازیكردنی خه‌ڵک بوومایه، ئه‌وا نه‌ده‌بوومه به‌نده‌ی مه‌سیح.
11 پێتان ده‌ڵێم، برایان، ئه‌و ئینجیله‌ی كه ڕامگه‌یاندووه، له مرۆڤه‌وه نییه. 12 له مرۆڤیشم وه‌رنه‌گرتووه و فێریش نه‌كراوم، به‌ڵكو به ئاشكراكردنی ئیشۆعی مه‌سیحه. 13 چونكه سه‌ربورده‌ی منتان بیستووه له ئایینی جوو، دڕندانه وارگه‌ی خودام ده‌چه‌وسانده‌وه و هه‌وڵم داوه له‌ناوی ببه‌م. 14 له ئایینی جوو پێش زۆربه‌ی خه‌ڵک كه‌وتم له نه‌وه‌ی خۆم، زۆر دڵگه‌رمتر بووم له‌وان بۆ دابونه‌ریتی باوكان. 15 به‌ڵام كاتێ خودا كه له سكی دایكمه‌وه ته‌رخانی كردم و به به‌خششی خۆی بانگیكردم خۆشحاڵ بوو 16 ڕۆڵه‌كه‌ی له مندا ده‌ربكه‌وێت، تاكو له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا موژده بده‌م، یه‌كسه‌ر ڕاوێژم به گۆشت و خوێن نه‌كرد، 17 سه‌رنه‌كه‌وتمه یروشلایم بۆ لای ئه‌وانه‌ی پێش من په‌یامبه‌ر بوون، به‌ڵكو ڕۆیشتم بۆ عه‌ره‌بستان و دیسان گه‌ڕامه‌وه دره‌مسوق. 18 ئینجا دوای سێ ساڵ سه‌ركه‌وتمه یروشلایم، بۆ ئه‌وه‌ی په‌تڕۆس بناسم، پازده ڕۆژ لای ئه‌و مامه‌وه. 19 به‌ڵام جگه له یاقووی برای په‌روه‌ردگار هیچ په‌یامبه‌رێكی دیكه‌م نه‌بینی. 20 خودا ده‌زانێت ئه‌وه‌ی بۆتانی ده‌نووسم درۆ نییه. 21 دوایی چوومه هه‌رێمه‌كانی سوریا و قیلیقیا. 22 به‌ڵام هێشتا له‌لای وارگه‌كانی ئیهوود كه له مه‌سیحن به ڕوخسار نه‌ناسرابووم، 23 به‌ڵام بیستبوویان: “ئه‌وه‌ی جاران ئێمه‌ی ده‌چه‌وسانده‌وه، ئێستا موژده‌ی ئه‌و باوه‌ڕه ده‌دات، كه جاران له‌ناوی ده‌برد”. 24 به‌هۆی منه‌وه خودایان شكۆدار ده‌كرد.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
گه‌ڵاتیه 1: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapistaging.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧