دوای چوارده ساڵ، له‌گه‌ڵ به‌رنڤا سه‌ركه‌وتمه‌وه یروشلایم، تتوسم له‌گه‌ڵ خۆم برد. سه‌ركه‌وتنه‌كه‌م به‌گوێره‌ی ئاشكراكردنێک بوو، ئه‌و ئینجیله‌ی كه له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نم، خستمه به‌رده‌میان، به‌ڵام بۆ گه‌وره پیاوان به ته‌نها، تاكو ئه‌وه‌ی بۆی كۆشش ده‌كه‌م و كۆششم كردووه به فیڕۆ نه‌ڕوات. به‌ڵام ته‌نانه‌ت تتوس كه له‌گه‌ڵم بوو، یۆنانیش بوو، ناچارنه‌كرا خۆی خروسه‌بڕان بكات. به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێک برایانی درۆزن كه به نهێنی هاتبوونه ناومان، بۆ سیخوڕی كردن له‌سه‌ر ئه‌م ئازادییه‌ی له ئیشۆعی مه‌سیحدا هه‌مانه خزابوونه نێومان، تاكو بمانكه‌نه كۆیله. بۆ كاژێرێكیش ملكه‌چیان نه‌بووین، تاكو ڕه‌وای ئینجیل له‌گه‌ڵتان بمێنێته‌وه. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به گه‌وره پیاو داده‌نران هه‌رچییه‌ک بن، به‌لای منه‌وه گرنگ نییه، چونكه خودا ته‌ماشای ڕواڵه‌تی مرۆڤ ناكات ئه‌وان هیچیان بۆ په‌یامه‌كه‌م زیاد نه‌كرد. به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، بینییان كه ئینجیل بۆ خروسه‌نه‌بڕاوان به من سپێردراوه، وه‌ک ئینجیل بۆ خروسه‌بڕاوان به په‌تڕۆس. چونكه خودا به‌هۆی په‌تڕۆس وه‌ک په‌یامبه‌ر بۆ خروسه‌بڕاوان كاری ده‌كرد، له منیش‌دا بۆ نه‌ته‌وه‌كان كاری ده‌كرد. كاتێ یاقوو و كیپه و یوخه‌ننه‌ن كه به كۆڵه‌گه دانرابوون، به‌م به‌خششه‌یان زانی كه به من دراوه، ئه‌وسا ئه‌وان ده‌ستی ڕاستی هاوبه‌شیان بۆ من و به‌رنڤا درێژ كرد، تاكو ئێمه بۆ نه‌ته‌وه‌كان و ئه‌وانیش بۆ خروسه‌بڕاوان بڕۆن. ته‌نها داوایان كرد هه‌ژاران له‌یاد نه‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش شتێكه هه‌میشه كۆششم بۆی كردووه.
گه‌ڵاتیه 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە گه‌ڵاتیه 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: گه‌ڵاتیه 1:2-10
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان