ده‌زانین مرۆڤ به كاركردن به ته‌ورات بێ‌تاوان ناكرێ، به‌ڵكو به باوه‌ڕ به ئیشۆعی مه‌سیح. جا ئێمه باوه‌ڕمان به ئیشۆعی مه‌سیح هێنا تاكو به باوه‌ڕ به مه‌سیح بێ‌تاوان بكرێین، ئه‌مه‌ش نه‌ک به كاركردن به ته‌ورات، چونكه له ڕێی كاركردن به ته‌ورات كه‌س بێ‌تاوان ناكرێت. ئه‌گه‌ر داواكارین بێ‌تاوان بین له مه‌سیحدا، خۆمان گوناهبارین، ئیتر ئایا مه‌سیح ڕاژه‌وانی گوناهه؟ حاشا! چونكه ئه‌گه‌ر شتێک بنیاد بنێمه‌وه كه له‌پێشا تێكمدابێت، ئه‌وا ده‌یسه‌لمێنم كه سه‌رپێچیكارم. چونكه به‌هۆی ته‌ورات بۆ ته‌ورات مردم، تاكو بۆ خودا بژیم. من له‌گه‌ڵ مه‌سیح له‌خاچدرام، ئیتر من نیم ئه‌وه‌ی ده‌ژیێت، به‌ڵكو مه‌سیحه له مندا ده‌ژیێت. ئێستاش كه‌وا به جه‌سته ده‌ژیم، ئه‌وا به باوه‌ڕ به ڕۆڵه‌ی خودا ده‌ژیم، ئه‌وه‌ی منی خۆش‌ویست و له‌پێناوی من خۆی به‌ده‌سته‌وه دا. من به‌خششی خودا پووچه‌ڵ ناكه‌مه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر بێتاوانی به ته‌ورات بووایه، ئه‌وا مردنی مه‌سیح بێ هۆ بوو!
گه‌ڵاتیه 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە گه‌ڵاتیه 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: گه‌ڵاتیه 16:2-21
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان