لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

گەلاتیا 16:2-21

گەلاتیا 16:2-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ده‌زانین مرۆڤ به‌ كاركردن به‌ ته‌ورات بێتاوان ناكرێ، به‌ڵكو به‌ باوه‌ڕ به‌ ئیشۆعی مه‌سیح. جا ئێمه‌ باوه‌ڕمان به‌ ئیشۆعی مه‌سیح هێنا تاكو به‌ باوه‌ڕ به‌ مه‌سیح بێتاوان بكرێین، ئه‌مه‌ش نه‌ک به‌ كاركردن به‌ ته‌ورات، چونكه‌ له‌ ڕێی كاركردن به‌ ته‌ورات كه‌س بێتاوان ناكرێت. ئه‌گه‌ر داواكارین بێتاوان بین له‌ مه‌سیحدا، خۆمان گوناهبارین، ئیتر ئایا مه‌سیح ڕاژه‌وانی گوناهه‌؟ حاشا! چونكه‌ ئه‌گه‌ر شتێک بنیاد بنێمه‌وه‌ كه‌ له‌پێشا تێكمدابێت، ئه‌وا ده‌یسه‌لمێنم كه‌ سه‌رپێچیكارم. چونكه‌ به‌هۆی ته‌ورات بۆ ته‌ورات مردم، تاكو بۆ خودا بژیم. من له‌گه‌ڵ مه‌سیح له‌خاچدرام، ئیتر من نیم ئه‌وه‌ی ده‌ژیێت، به‌ڵكو مه‌سیحه‌ له‌ مندا ده‌ژیێت. ئێستاش كه‌وا به‌ جه‌سته‌ ده‌ژیم، ئه‌وا به‌ باوه‌ڕ به‌ ڕۆڵه‌ی خودا ده‌ژیم، ئه‌وه‌ی منی خۆشویست و له‌پێناوی من خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ دا. من به‌خششی خودا پووچه‌ڵ ناكه‌مه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بێتاوانی به‌ ته‌ورات بووایه‌، ئه‌وا مردنی مه‌سیح بێ هۆ بوو!

گەلاتیا 16:2-21 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

دەزانین مرۆڤ بە کارکردن بە شەریعەت بێتاوان ناکرێ، بەڵکو بە باوەڕ بە عیسای مەسیح. جا ئێمە باوەڕمان بە عیسای مەسیح هێنا تاکو بە باوەڕ بە مەسیح بێتاوان بکرێین، ئەمەش نەک بە کارکردن بە شەریعەت، چونکە لە ڕێی کارکردن بە شەریعەت کەس بێتاوان ناکرێت. «بەڵام ئەگەر ئێمە لە هەوڵدانمان بۆ بێتاوانبوون بە مەسیح، خۆمان دۆزییەوە کە گوناهبارین، ئیتر ئایا مەسیح خزمەتکاری گوناهە؟ بێگومان نەخێر! ئەگەر من شتێک بنیاد بنێمەوە کە لەپێشدا تێکمدابێت، ئەوا دەیسەلمێنم سەرپێچیکارم. «چونکە لە ڕێگەی شەریعەت بۆ شەریعەت مردم، تاکو بۆ خودا بژیم. من لەگەڵ مەسیح لە خاچ درام، ئیتر من نیم ئەوەی دەژیێت، بەڵکو مەسیحە لە مندا دەژیێت. ئێستاش کەوا بە جەستە دەژیم، ئەوا بە باوەڕ بە کوڕی خودا دەژیم، ئەوەی منی خۆشویست و خۆی کردە قوربانی بۆ من. من نیعمەتی خودا پووچەڵ ناکەمەوە، چونکە ئەگەر بێتاوانبوون بە شەریعەت بووایە، ئەوا مردنی مەسیح بێ سوود دەبوو.»