گه‌ڵاتیه 2
2
1 دوای چوارده ساڵ، له‌گه‌ڵ به‌رنڤا سه‌ركه‌وتمه‌وه یروشلایم، تتوسم له‌گه‌ڵ خۆم برد. 2 سه‌ركه‌وتنه‌كه‌م به‌گوێره‌ی ئاشكراكردنێک بوو، ئه‌و ئینجیله‌ی كه له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نم، خستمه به‌رده‌میان، به‌ڵام بۆ گه‌وره پیاوان به ته‌نها، تاكو ئه‌وه‌ی بۆی كۆشش ده‌كه‌م و كۆششم كردووه به فیڕۆ نه‌ڕوات. 3 به‌ڵام ته‌نانه‌ت تتوس كه له‌گه‌ڵم بوو، یۆنانیش بوو، ناچارنه‌كرا خۆی خروسه‌بڕان بكات. 4 به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێک برایانی درۆزن كه به نهێنی هاتبوونه ناومان، بۆ سیخوڕی كردن له‌سه‌ر ئه‌م ئازادییه‌ی له ئیشۆعی مه‌سیحدا هه‌مانه خزابوونه نێومان، تاكو بمانكه‌نه كۆیله. 5 بۆ كاژێرێكیش ملكه‌چیان نه‌بووین، تاكو ڕه‌وای ئینجیل له‌گه‌ڵتان بمێنێته‌وه. 6 به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به گه‌وره پیاو داده‌نران هه‌رچییه‌ک بن، به‌لای منه‌وه گرنگ نییه، چونكه خودا ته‌ماشای ڕواڵه‌تی مرۆڤ ناكات ئه‌وان هیچیان بۆ په‌یامه‌كه‌م زیاد نه‌كرد. 7 به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، بینییان كه ئینجیل بۆ خروسه‌نه‌بڕاوان به من سپێردراوه، وه‌ک ئینجیل بۆ خروسه‌بڕاوان به په‌تڕۆس. 8 چونكه خودا به‌هۆی په‌تڕۆس وه‌ک په‌یامبه‌ر بۆ خروسه‌بڕاوان كاری ده‌كرد، له منیش‌دا بۆ نه‌ته‌وه‌كان كاری ده‌كرد. 9 كاتێ یاقوو و كیپه و یوخه‌ننه‌ن كه به كۆڵه‌گه دانرابوون، به‌م به‌خششه‌یان زانی كه به من دراوه، ئه‌وسا ئه‌وان ده‌ستی ڕاستی هاوبه‌شیان بۆ من و به‌رنڤا درێژ كرد، تاكو ئێمه بۆ نه‌ته‌وه‌كان و ئه‌وانیش بۆ خروسه‌بڕاوان بڕۆن. 10 ته‌نها داوایان كرد هه‌ژاران له‌یاد نه‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش شتێكه هه‌میشه كۆششم بۆی كردووه.
11 به‌ڵام كاتێ په‌تڕۆس هاته ئینتیاكیا، ڕووبه‌ڕوو به‌ربه‌ره‌كانێم كرد، چونكه گله‌یی له‌سه‌ر بوو. 12 چونكه پێشتر كه‌سانێک له‌لای یاقووه‌وه هاتبوون، له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كان نانی ده‌خوارد، به‌ڵام كاتێ ئه‌وان هاتن، له ترسی ئه‌وانه‌ی له خروسه‌بڕاوانن، خۆی كێشایه‌وه. 13 جووه‌كانی دیكه‌ش له‌گه‌ڵیدا ده‌ستیان به ڕووپامایی كرد، ته‌نانه‌ت به‌رنڤاش به ڕووپاماییان چه‌واشه بوو. 14 كاتێ بینیم به‌گوێره‌ی ڕێگای ڕاستی ئینجیل ناڕۆن، له‌به‌رچاوی هه‌مووان به په‌تڕۆسم وت: “ئه‌گه‌ر تۆ جووی، وه‌ک نه‌ته‌وه‌كان ده‌ژیت نه‌ک وه‌ک جوو، ئیتر چۆن ئه‌و نه‌ته‌وانه ناچار ده‌كه‌یت وه‌ک جوو بژین؟” 15 ئێمه به جوویی له‌دایكبووین و له نه‌ته‌وه گوناهباره‌كان نین، 16 ده‌زانین مرۆڤ به كاركردن به ته‌ورات بێ‌تاوان ناكرێ، به‌ڵكو به باوه‌ڕ به ئیشۆعی مه‌سیح. جا ئێمه باوه‌ڕمان به ئیشۆعی مه‌سیح هێنا تاكو به باوه‌ڕ به مه‌سیح بێ‌تاوان بكرێین، ئه‌مه‌ش نه‌ک به كاركردن به ته‌ورات، چونكه له ڕێی كاركردن به ته‌ورات كه‌س بێ‌تاوان ناكرێت. 17 ئه‌گه‌ر داواكارین بێ‌تاوان بین له مه‌سیحدا، خۆمان گوناهبارین، ئیتر ئایا مه‌سیح ڕاژه‌وانی گوناهه؟ حاشا! 18 چونكه ئه‌گه‌ر شتێک بنیاد بنێمه‌وه كه له‌پێشا تێكمدابێت، ئه‌وا ده‌یسه‌لمێنم كه سه‌رپێچیكارم. 19 چونكه به‌هۆی ته‌ورات بۆ ته‌ورات مردم، تاكو بۆ خودا بژیم. 20 من له‌گه‌ڵ مه‌سیح له‌خاچدرام، ئیتر من نیم ئه‌وه‌ی ده‌ژیێت، به‌ڵكو مه‌سیحه له مندا ده‌ژیێت. ئێستاش كه‌وا به جه‌سته ده‌ژیم، ئه‌وا به باوه‌ڕ به ڕۆڵه‌ی خودا ده‌ژیم، ئه‌وه‌ی منی خۆش‌ویست و له‌پێناوی من خۆی به‌ده‌سته‌وه دا. 21 من به‌خششی خودا پووچه‌ڵ ناكه‌مه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر بێتاوانی به ته‌ورات بووایه، ئه‌وا مردنی مه‌سیح بێ هۆ بوو!
دیاریکراوەکانی ئێستا:
گه‌ڵاتیه 2: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧