گه‌ڵاتیه 3
3
1 ئه‌ی گه‌ڵاتیه‌ییه گێله‌كان! كێ جادووی لێكردوون بۆئه‌وه‌ی ملكه‌چی ڕه‌وا نه‌بن؟ له‌پێش چاوتان وێنه‌ی ئیشۆعی مه‌سیح به له‌خاچدراوی كێشرا! 2 ته‌نها ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌تان لێ فێربم: ئایا به كاركردن به ته‌ورات ڕووحی پارساتان وه‌رگرت، یاخود به باوه‌ڕ به‌وه‌ی بیستتان؟ 3 ئایا تاكو ئه‌م ڕاده‌یه گێلن! كه به ڕووحه‌كه ده‌ستتان پێكرد، ئێستا به جه‌سته ته‌واوی ده‌كه‌ن؟ 4 ئایا له‌خۆڕایی ئه‌وه‌نده ئازارتان چێژت؟ ئایا به ڕاستی له‌خۆڕایی بوو! 5 ئه‌وه‌ی ڕووحتان پێ ده‌به‌خشێ و له‌نێوانتاندا په‌رجو ده‌كات، ئایا به كاركردن به ته‌وراته، یاخود به باوه‌ڕ به‌وه‌ی بیسترا؟ 6 وه‌ک چۆن “ئه‌وڕاهه‌م باوه‌ڕی به خودا هێنا، ئه‌مه‌شی به بێتاوانی بۆ دانرا”. 7 جا بزانن ئه‌وانه‌ی له باوه‌ڕدان، نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌من. 8 سیپاره‌كه پێشتر بینیویه‌تی كه خودا نه‌ته‌وه‌كان به‌هۆی باوه‌ڕ بێ‌تاوان ده‌كات، پێشتر موژده‌ی به ئه‌وڕاهه‌می دا، پێی فه‌رموو: “به تۆوه هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان داڕشت ده‌كرێن”. 9 كه‌واته ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕدارن، له‌گه‌ڵ ئه‌وڕاهه‌می باوه‌ڕدار داڕشت ده‌بن. 10 چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشت به كرداری ته‌ورات ده‌به‌ستن، له ژێر نه‌فره‌تدان، چونكه نووسراوه: “هه‌ر كه‌سێک له هه‌موو نووسراوی سیپاره‌كانی ته‌ورات جێگیر نه‌بێت بۆ په‌یڕه‌وكردن، نه‌فره‌ت لێكراوه”. 11 ئاشكرایه له به‌رامبه‌ر خودا كه‌س به ته‌ورات بێ‌تاوان ناكرێت، چونكه: “بێ‌تاوان به باوه‌ڕ ده‌ژیێت”. 12 به‌ڵام ته‌ورات پشت به باوه‌ڕ نابه‌ستێت، به‌ڵكو: “ئه‌وه‌ی بیانكات، پێیان ده‌ژیێت”. 13 مه‌سیح ئێمه‌ی له نه‌فره‌تی ته‌ورات كڕییه‌وه، به‌وه‌ی له پێناومان‌دا بووه نه‌فره‌ت چونكه نووسراوه: “هه‌ر كه‌سێک له‌سه‌ر دار هه‌ڵبواسرێت نه‌فره‌ت لێكراوه”. 14 تاكو له ئیشۆعی مه‌سیحدا داڕشتی ئه‌وڕاهه‌م بۆ نه‌ته‌وه‌كان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به باوه‌ڕ به‌ڵێنی ڕووحه‌كه به‌ده‌ست بهێنین.
15 برایان، با په‌ندیه‌كی مرۆڤانه‌تان بۆ بهێنمه‌وه: ئه‌گه‌ر یه‌كێک په‌یمانێكی مۆركراوی پێ بێت، كه‌س ناتوانێت پووچه‌ڵی بكاته‌وه یاخود شتێكی بخاته سه‌ر. 16 هه‌روه‌ک به‌ڵێنه‌كان بۆ ئه‌وڕاهه‌م و نه‌وه‌كه‌ی وتراوه. نافه‌رمووێت: “به نه‌وه‌كان” وه‌ک ئه‌وه‌ی زۆر بن، به‌ڵكو “به نه‌وه‌ی تۆ”، واتا یه‌ک، ئه‌وه‌ی مه‌سیحه. 17 مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه: ئه‌و ته‌وراته‌ی پاش چوار سه‌د و سی ساڵ هات، په‌یمانی چه‌سپاوی پێشووی خودا به‌تاڵ ناكاته‌وه، تاكو به‌ڵێنه‌كه بشكێنێت. 18 چونكه ئه‌گه‌ر میرات به ته‌ورات هه‌بێت، ئیتر به به‌ڵێن نییه. به‌ڵام خودا به به‌خششی خۆی به‌ڵێنی به ئه‌وڕاهه‌م دا.
19 كه‌واته ته‌ورات بۆ چییه؟ به سه‌رپێچیكردنه‌كان زیادكراوه، تاكو ئه‌و كاته‌ی نه‌وه‌ی به‌ڵێنپێدراو دێت، به ڕێگای فریشته‌كان به ده‌ستی نێوانگرێک ڕێكخرا. 20 نێوانگر ته‌نها نوێنه‌ری یه‌ک لایه‌ن نییه، به‌ڵام خودا یه‌كه. 21 ئایا ته‌ورات دژی به‌ڵێنه‌كانی خودایه؟ حاشا! چونكه ئه‌گه‌ر ته‌وراتێک بدرابایه توانای ژیان به‌خشینی هه‌بووایه، ئه‌وا به ڕاستی بێ‌تاوانبوون به ته‌ورات ده‌بوو. 22 به‌ڵام په‌رتووكه‌كه هه‌مووی كردۆته به‌ندی گوناه، تاكو ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به باوه‌ڕ دراوه له ئیشۆعی مه‌سیح، بدرێته ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن. 23 به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ بێت، له‌لایه‌ن ته‌وراته‌وه به‌ند كرابووین، له ژووره‌وه كرابووین تاكو ئاشكراكردنی باوه‌ڕه‌كه‌ی داهاتوو. 24 كه‌واته، تاكو هاتنی مه‌سیح ته‌ورات ته‌مبێكارمان بوو، تاكو به باوه‌ڕ بێ‌تاوان بكرێین. 25 به‌ڵام دوای هاتنی باوه‌ڕ، ئێمه ئیتر له ژێر سایه‌ی ته‌مبێكار نین. 26 چونكه هه‌مووتان به باوه‌ڕ به ئیشۆعی مه‌سیح ڕۆڵه‌ی خودان، 27 چونكه هه‌مووتان كه له مه‌سیحدا عه‌مادكراون مه‌سیحتان پۆشیوه. 28 جوو و یۆنانی نییه، كۆیله و ئازاد نییه، نێر و مێ نییه، چونكه هه‌مووتان له ئیشۆعی مه‌سیحدا یه‌كن. 29 جا ئه‌گه‌ر ئێوه بۆ مه‌سیح بن، ئه‌وا له نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌من و به‌گوێره‌ی به‌ڵێنه‌كه میراتگرن.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
گه‌ڵاتیه 3: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧