به‌ڵام له‌و كاته‌ی خوداتان نه‌ده‌ناسی، كۆیله‌ی ئه‌وانه بوون كه به سروشت خوداوه‌ند نین. به‌ڵام ئێستا خودا ده‌ناسن، ڕاستتریش له‌لای خوداوه ناسران، ئایا چۆن دیسان ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای بنه‌ما لاواز و هه‌ژاره‌كان كه ده‌تانه‌وێ سه‌رله‌نوێ ببنه‌وه كۆیله‌ی ئه‌وانه؟ ئایا بایه‌خ به ڕۆژ و مانگ و وه‌رز و ساڵان ده‌ده‌ن؟ ده‌ترسم به‌خۆڕایی له پێناوتان ماندووبووبم. برایان، لێتان ده‌پاڕێمه‌وه، وه‌ک من بن، چونكه منیش وه‌كو ئێوه‌م لێهات. هه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵم نه‌كردووه. به‌ڵام ده‌زانن له یه‌كه‌مجاردا به لاوازیی جه‌سته موژده‌م پێدان، ئه‌زموونی جه‌سته‌ییم بۆ ئێوه بوو، به چاوێكی سووک سه‌یرتان نه‌كردم و ڕقتان لێم نه‌بووه‌وه، به‌ڵكو وه‌ک فریشته‌یه‌كی خودا په‌سه‌ندتان كردم، وه‌ک ئیشۆعی مه‌سیح. ئه‌و خۆشییه‌تان چی به‌سه‌رهات؟ چونكه گه‌واهیتان بۆ ده‌ده‌م ئه‌گه‌ر بتانتوانیبایه چاوی خۆتان ده‌رده‌هێنا و ده‌تاندامێ. ئایا ئێستا بوومه دوژمنی ئێوه، چونكه ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم؟ ئه‌وانه دڵگه‌رمن بۆ ئێوه، نیازیان باش نییه، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت بتانترازێنن تاكو بۆ ئه‌وان دڵگه‌رم بن. دڵگه‌رمی شتێكی باشه، ئه‌گه‌ر هه‌موو كاتێ به مه‌به‌ستێكی پاک بێت، نه‌ک ته‌نها ئه‌و كاته‌ی من له‌گه‌ڵتان بم. ڕۆڵه‌كانم، جارێكی دیكه له پێناوتان ژانی منداڵبوون ده‌چێژم، تاكو وێنه‌ی مه‌سیح له ژیانتان به‌رجه‌سته بێت، به‌ڵام ده‌مویست ئێستا له‌گه‌ڵتان بم، تاكو به شێوه‌یه‌كی دیكه له‌گه‌ڵتان بدوێم، چونكه سه‌رم له ئێوه سوڕماوه.
گه‌ڵاتیه 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە گه‌ڵاتیه 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: گه‌ڵاتیه 8:4-20
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان