گەلاتیا 8:4-20
گەلاتیا 8:4-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام له‌و كاته‌ی خوداتان نه‌ده‌ناسی، كۆیله‌ی ئه‌وانه بوون كه به سروشت خوداوه‌ند نین. به‌ڵام ئێستا خودا ده‌ناسن، ڕاستتریش له‌لای خوداوه ناسران، ئایا چۆن دیسان ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای بنه‌ما لاواز و هه‌ژاره‌كان كه ده‌تانه‌وێ سه‌رله‌نوێ ببنه‌وه كۆیله‌ی ئه‌وانه؟ ئایا بایه‌خ به ڕۆژ و مانگ و وه‌رز و ساڵان ده‌ده‌ن؟ ده‌ترسم به‌خۆڕایی له پێناوتان ماندووبووبم. برایان، لێتان ده‌پاڕێمه‌وه، وه‌ک من بن، چونكه منیش وه‌كو ئێوه‌م لێهات. هه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵم نه‌كردووه. به‌ڵام ده‌زانن له یه‌كه‌مجاردا به لاوازیی جه‌سته موژده‌م پێدان، ئه‌زموونی جه‌سته‌ییم بۆ ئێوه بوو، به چاوێكی سووک سه‌یرتان نه‌كردم و ڕقتان لێم نه‌بووه‌وه، به‌ڵكو وه‌ک فریشته‌یه‌كی خودا په‌سه‌ندتان كردم، وه‌ک ئیشۆعی مه‌سیح. ئه‌و خۆشییه‌تان چی به‌سه‌رهات؟ چونكه گه‌واهیتان بۆ ده‌ده‌م ئه‌گه‌ر بتانتوانیبایه چاوی خۆتان ده‌رده‌هێنا و ده‌تاندامێ. ئایا ئێستا بوومه دوژمنی ئێوه، چونكه ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم؟ ئه‌وانه دڵگه‌رمن بۆ ئێوه، نیازیان باش نییه، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت بتانترازێنن تاكو بۆ ئه‌وان دڵگه‌رم بن. دڵگه‌رمی شتێكی باشه، ئه‌گه‌ر هه‌موو كاتێ به مه‌به‌ستێكی پاک بێت، نه‌ک ته‌نها ئه‌و كاته‌ی من له‌گه‌ڵتان بم. ڕۆڵه‌كانم، جارێكی دیكه له پێناوتان ژانی منداڵبوون ده‌چێژم، تاكو وێنه‌ی مه‌سیح له ژیانتان به‌رجه‌سته بێت، به‌ڵام ده‌مویست ئێستا له‌گه‌ڵتان بم، تاكو به شێوه‌یه‌كی دیكه له‌گه‌ڵتان بدوێم، چونكه سه‌رم له ئێوه سوڕماوه.
گەلاتیا 8:4-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام ئەو کاتەی کە خوداتان نەدەناسی، کۆیلەی ئەوانە بوون کە بە سروشت خودا نین. بەڵام ئێستا خودا دەناسن، ڕاستتریش لەلای خوداوە ناسران، ئایا چۆن دیسان دەگەڕێنەوە لای بنەما سەرەکییە لاواز و هەژارەکان؟ ئایا دەتانەوێ سەرلەنوێ ببنەوە کۆیلەی ئەوانە؟ ئایا بایەخ بە ڕۆژ و مانگ و وەرز و ساڵی تایبەت دەدەن؟ دەترسم بەخۆڕایی لە پێناوتان ماندووبووبم. خوشکان، برایان، لێتان دەپاڕێمەوە، وەکو من بن، چونکە من خۆم وەکو ئێوەم لێهات. هەڵەتان لەگەڵم نەکردووە. هەروەک دەزانن بەهۆی نەخۆشییەکەمەوە بوو کە یەکەم جار مژدەم پێدان، نەخۆشییەکەم تاقیکردنەوەیەکی ئاسان نەبوو بۆتان، بەڵام بە چاوێکی سووک سەیرتان نەکردم و ڕقتان لێم نەبووەوە، بەڵکو وەک فریشتەی خودا، وەک عیسای مەسیح پێشوازیتان لێکردم. ئەو خۆشییەتان چی بەسەرهات؟ چونکە شایەتیتان بۆ دەدەم ئەگەر بتانتوانیایە چاوی خۆتان دەردەهێنا و دەتاندامێ. ئایا ئێستا بوومەتە دوژمنی ئێوە، چونکە ڕاستیتان پێ دەڵێم؟ ئەوانەی کە دڵگەرمن بۆ ئێوە، نیازیان باش نییە، چونکە دەیانەوێت لە ئێمەتان بترازێنن تاکو بۆ ئەوان دڵگەرم بن. دڵگەرمی شتێکی باشە، ئەگەر هەموو کاتێک بە مەبەستێکی پاک بێت، نەک تەنها ئەو کاتەی من لەگەڵتانم. ڕۆڵە خۆشەویستەکانم، جارێکی دیکە لە پێناوتاندا ژانی منداڵبوون دەچێژم، هەتا وێنەی مەسیح لە ژیانتاندا بەرجەستە دەبێت، بەڵام دەمویست ئێستا لەگەڵتان بم، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دیکە لەگەڵتان بدوێم، چونکە سەرم لە ئێوە سوڕماوە.