گه‌ڵاتیه 5
5
1 بۆ ئازادیی مه‌سیح ئازادی كردین. بۆیه جێگیر بن و جارێكی دیكه ملكه‌چی نیری كۆیلایه‌تی مه‌بن. 2 من پۆڵۆسم پێتان ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر خروسه‌بڕان بكرێن ئه‌وا مه‌سیح هیچ سوودێكی بۆتان نابێت! 3 به‌ڵام گه‌واهیی ده‌ده‌م، هه‌ر مرۆڤێک خروسه‌بڕان بكرێت، ده‌بێت كار به هه‌موو ته‌وارت بكات. 4 ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌تانه‌وێت به ته‌ورات بێ‌تاوان بكرێن، ئه‌وا له مه‌سیح جیا بوونه‌وه، له به‌خششی خودا كه‌وتن. 5 چونكه ئێمه به ڕووح، به باوه‌ڕ، چاوه‌ڕێی هیوای بێتاوانكردنین. 6 چونكه له ئیشۆعی مه‌سیحدا خروسه‌بڕان و خروسه‌نه‌بڕان سوودیان نییه، به‌ڵكو ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به خۆشویستن كارده‌كات. 7 باش كۆششتان ده‌كرد. كێ ڕێی لێ گرتن تاكو گوێڕایه‌ڵی ڕه‌وا نه‌بن؟ 8 ئه‌م بیروباوه‌ڕه له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه نییه كه بانگتان ده‌كات. 9 “هه‌ویرترشێكی بچووک، هه‌موو هه‌ویره‌كه هه‌ڵدێنێت”. 10 به‌ڵام من له په‌روه‌ردگاره‌وه متمانه‌م پێتان هه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی دیكه بیرناكه‌نه‌وه. جا ئه‌وه‌ی بتانشێوێنێ حوكمی خۆی وه‌رده‌گرێت، هه‌ر چ كه‌سێک بێت. 11 به‌ڵام برایان، ئه‌گه‌ر تا ئێستا من خروسه‌بڕان ڕاده‌گه‌یێنم، ئیتر بۆچی تا ئێستا ده‌چه‌وسێمه‌وه؟ كه‌واته كۆسپی خاچ لادراوه. 12 خۆزگه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌تانشێوێنن، بخه‌سێندرێن!
13 برایان، ئێوه بۆ ئازادی بانگ‌كراون، به‌ڵام ئازادی مه‌قۆزنه‌وه بۆ جه‌سته، به‌ڵكو به خۆشویستن ڕاژه‌ی یه‌كتری بكه‌ن. 14 چونكه ته‌ورات هه‌مووی له یه‌ک ڕاسپارده‌دا دێته دی: “نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ”. 15 ئه‌گه‌ر په‌لاماری یه‌كتری بده‌ن و یه‌كتری بخۆن، ئاگاداربن یه‌كتری له‌ناونه‌به‌ن.
16 پێتان ده‌ڵێم: به ڕووح بژین، ئاره‌زووی جه‌سته تێر مه‌كه‌ن. 17 چونكه ئاره‌زووی جه‌سته دژی ڕووحه، ڕووحه‌یش دژی جه‌سته‌یه. هه‌ریه‌كه‌یان به‌ربه‌ره‌كانێی ئه‌وی دیكه ده‌كات، تاكو ئه‌وه نه‌كه‌ن كه ده‌تانه‌وێت. 18 به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه به ڕووح بهاژورێن، ئه‌وا له ژێر سایه‌ی ته‌وراتدا نین. 19 كرداره‌كانی جه‌سته‌ش ڕوونن، ئه‌ویش: داوێنپیسی، به‌ره‌ڵایی، گڵاوی، 20 بتپه‌رستی، جادووگه‌ری، دوژمنایه‌تی، ناكۆكی، دڵپیسی، تووڕه‌بوون، خۆپه‌رستی، دووبه‌ره‌كی، 21 ئیره‌یی، سه‌رخۆشی، ڕابواردن، شتی دیكه‌ی وه‌ک ئه‌مانه، ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه، وه‌ک پێشتر ئاگادارم كردوونه‌ته‌وه: ئه‌وانه‌ی ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن نابنه میراتگری پاشایه‌تیی خودا. 22 به‌ڵام به‌روبوومی ڕووح ئه‌مه‌یه: خۆشویستن، شادی، ئاشتی، ئارامگرتن، نیانی، چاكه، باوه‌ڕ، 23 دڵنه‌رمی و خۆڕاگرتن. ته‌ورات نییه دژی ئه‌مانه بێت. 24 به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هی ئیشۆعی مه‌سیحن جه‌سته‌یان له‌گه‌ڵ حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانیان له‌خاچداوه. 25 ئه‌گه‌ر به ڕووح بژین، با به‌پێی ڕووحیش ڕه‌فتار بكه‌ین. 26 با له‌خۆبایی نه‌بین، یه‌كتری تووڕه نه‌كه‌ین، ئیره‌یی به‌یه‌كتر نه‌به‌ین.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
گه‌ڵاتیه 5: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧