دوای ئه‌وه‌ی له‌كۆنه‌وه خودا زۆر جار و به ڕێگای جۆراوجۆر له‌ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ران له‌گه‌ڵ باوباپیراندا دووابوو، له‌م ڕۆژانه‌ی دواییه‌ش له‌ڕێگه‌ی ڕۆڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵمان دووا، ئه‌وه‌ی كردیه میراتگری هه‌موو شتێک و به ئه‌ویش گه‌ردوونی دروستكردووه. ئه‌و پرشنگی شكۆی خودایه و وێنه‌ی كڕۆكیه‌تی، هه‌ڵگری هه‌موو شتێكه به وشه‌ی هێزی خۆی، دوای ئه‌وه‌ی پاكسازی بۆ گوناه كرد له لای ڕاستی مه‌زنایه‌تیی دانیشت له به‌رزاییدا، بووه‌ته مه‌زنتر له فریشته‌كان، به‌و ئاسته‌ی ناوێكی به میرات بۆ مایه‌وه له‌وان باشتره. چونكه خودا چ جارێک به كام له فریشته‌كانی فه‌رمووه: “تۆ ڕۆڵه‌ی منی، من ئه‌مڕۆ بوومه باوكت”؟ هه‌روه‌ها: “من ده‌بمه باوكی و ئه‌ویش ده‌بێته ڕۆڵه‌م”؟ هه‌روه‌ها كاتێ نۆبه‌ره ده‌هێنێته جیهان، ده‌فه‌رمووێ: “با هه‌موو فریشته‌كانی خودا كڕنۆشی بۆ ببه‌ن”. له باره‌ی فریشته‌كانیش ده‌فه‌رمووێ: “فریشته‌كانی كردۆته با وڕاژه‌وانانی بڵێسه‌ی ئاگر”. به‌ڵام له باره‌ی ڕۆڵه‌كه: “ئه‌ی خودا، ته‌ختی تۆ بۆ جاویدانیه، دارده‌ستی پاشایه‌تییت دارده‌ستی ڕاسته‌ڕێیه. حه‌زت له بێتاوانی بوو و ڕقت له خراپه‌بووه‌وه، بۆیه خودا خوداوه‌ندت له سه‌رووی هاوه‌ڵه‌كانته‌وه داینای، به ڕۆنی شادی نیشانیكردیت”. هه‌روه‌ها: “تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له سه‌ره‌تاوه زه‌ویت دامه‌زراندووه، ئاسمانانییش ده‌ستكردی تۆن. ئه‌وان له‌ناوده‌چن، به‌ڵام تۆ ده‌مێنیت، هه‌موو وه‌ک كراس كۆن ده‌بن. وه‌ک كه‌وا ده‌یپێچیته‌وه و ده‌گۆڕێن، به‌ڵام خۆت خۆتی، ساڵانت بێ پایانن”. ئایا خودا چ جارێک به كام له فریشته‌كانی فه‌رمووه: “له لای ڕاستم دانیشه تاكو دوژمنانت بخه‌مه ته‌خته‌پێ بۆ پێیه‌كانت؟” ئایا هه‌موویان ڕووحی ڕاژه‌وان و په‌یامبه‌ر نین بۆ ڕاژه‌كردنی ئه‌وانه‌ی له داهاتوو ڕزگاری به میرات ده‌گرن!.
عیبڕانییه‌كان 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە عیبڕانییه‌كان 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: عیبڕانییه‌كان 1:1-14
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان