عیبڕانییه‌كان 1
1
1 دوای ئه‌وه‌ی له‌كۆنه‌وه خودا زۆر جار و به ڕێگای جۆراوجۆر له‌ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ران له‌گه‌ڵ باوباپیراندا دووابوو، 2 له‌م ڕۆژانه‌ی دواییه‌ش له‌ڕێگه‌ی ڕۆڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵمان دووا، ئه‌وه‌ی كردیه میراتگری هه‌موو شتێک و به ئه‌ویش گه‌ردوونی دروستكردووه. 3 ئه‌و پرشنگی شكۆی خودایه و وێنه‌ی كڕۆكیه‌تی، هه‌ڵگری هه‌موو شتێكه به وشه‌ی هێزی خۆی، دوای ئه‌وه‌ی پاكسازی بۆ گوناه كرد له لای ڕاستی مه‌زنایه‌تیی دانیشت له به‌رزاییدا، 4 بووه‌ته مه‌زنتر له فریشته‌كان، به‌و ئاسته‌ی ناوێكی به میرات بۆ مایه‌وه له‌وان باشتره.
5 چونكه خودا چ جارێک به كام له فریشته‌كانی فه‌رمووه: “تۆ ڕۆڵه‌ی منی، من ئه‌مڕۆ بوومه باوكت”؟ هه‌روه‌ها: “من ده‌بمه باوكی و ئه‌ویش ده‌بێته ڕۆڵه‌م”؟ 6 هه‌روه‌ها كاتێ نۆبه‌ره ده‌هێنێته جیهان، ده‌فه‌رمووێ: “با هه‌موو فریشته‌كانی خودا كڕنۆشی بۆ ببه‌ن”. 7 له باره‌ی فریشته‌كانیش ده‌فه‌رمووێ: “فریشته‌كانی كردۆته با وڕاژه‌وانانی بڵێسه‌ی ئاگر”. 8 به‌ڵام له باره‌ی ڕۆڵه‌كه: “ئه‌ی خودا، ته‌ختی تۆ بۆ جاویدانیه، دارده‌ستی پاشایه‌تییت دارده‌ستی ڕاسته‌ڕێیه. 9 حه‌زت له بێتاوانی بوو و ڕقت له خراپه‌بووه‌وه، بۆیه خودا خوداوه‌ندت له سه‌رووی هاوه‌ڵه‌كانته‌وه داینای، به ڕۆنی شادی نیشانیكردیت”. 10 هه‌روه‌ها: “تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له سه‌ره‌تاوه زه‌ویت دامه‌زراندووه، ئاسمانانییش ده‌ستكردی تۆن. 11 ئه‌وان له‌ناوده‌چن، به‌ڵام تۆ ده‌مێنیت، هه‌موو وه‌ک كراس كۆن ده‌بن. 12 وه‌ک كه‌وا ده‌یپێچیته‌وه و ده‌گۆڕێن، به‌ڵام خۆت خۆتی، ساڵانت بێ پایانن”. 13 ئایا خودا چ جارێک به كام له فریشته‌كانی فه‌رمووه: “له لای ڕاستم دانیشه تاكو دوژمنانت بخه‌مه ته‌خته‌پێ بۆ پێیه‌كانت؟” 14 ئایا هه‌موویان ڕووحی ڕاژه‌وان و په‌یامبه‌ر نین بۆ ڕاژه‌كردنی ئه‌وانه‌ی له داهاتوو ڕزگاری به میرات ده‌گرن!.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
عیبڕانییه‌كان 1: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧