لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

عیبڕانییه‌كان 1:11-6

عیبڕانییه‌كان 1:11-6 PNTZS

باوه‌ڕ دڵنیاییه‌ به‌وه‌ی هیوامان پێیه‌تی، بێگومانییه‌ له‌وه‌ی نایبینین. چونكه‌ به‌مه‌ پێشینان په‌سه‌ند كراون. به‌ باوه‌ڕ تێده‌گه‌ین كه‌ گه‌ردوون به‌ وشه‌ی خودا ئافریده‌ كراوه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی ده‌یبینین نه‌هاتۆته‌كایه‌وه‌. به‌ باوه‌ڕ هاویل قوربانییه‌كی باشتری له‌وه‌ی قائین پێشكه‌شی خودا كرد. به‌ باوه‌ڕ گه‌واهیی بۆ درا كه‌ خوداناسه‌ كاتێ خودا گه‌واهیی بۆ خۆی و قوربانییه‌كه‌ی دا. هه‌رچه‌نده‌ مرد، هه‌روا به‌ باوه‌ڕ ده‌دوێت! به‌ باوه‌ڕ ئه‌خنوخ بردرا تاكو مه‌رگ نه‌بینێ، ئیتر نه‌دۆزرایه‌وه‌، چونكه‌ خودا بردییه‌وه‌. پێش بردنیشی گه‌واهیی وه‌رگرت كه‌ خودای ڕازی كردووه‌. بێ باوه‌ڕ مه‌حاڵه‌ ڕازی بكرێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌و نزیک بێته‌وه‌، ده‌بێ باوه‌ڕی به‌ بوونی ئه‌و هه‌بێت و پاداشتی ئه‌وانه‌ش ده‌داته‌وه‌ كه‌ داوای ده‌كه‌ن.