عیبرانییەکان 1:11-6
عیبرانییەکان 1:11-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
باوه‌ڕ دڵنیاییه به‌وه‌ی هیوامان پێیه‌تی، بێگومانییه له‌وه‌ی نایبینین. چونكه به‌مه پێشینان په‌سه‌ند كراون. به باوه‌ڕ تێده‌گه‌ین كه گه‌ردوون به وشه‌ی خودا ئافریده كراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی ده‌یبینین نه‌هاتۆته‌كایه‌وه. به باوه‌ڕ هاویل قوربانییه‌كی باشتری له‌وه‌ی قائین پێشكه‌شی خودا كرد. به باوه‌ڕ گه‌واهیی بۆ درا كه خوداناسه كاتێ خودا گه‌واهیی بۆ خۆی و قوربانییه‌كه‌ی دا. هه‌رچه‌نده مرد، هه‌روا به باوه‌ڕ ده‌دوێت! به باوه‌ڕ ئه‌خنوخ بردرا تاكو مه‌رگ نه‌بینێ، ئیتر نه‌دۆزرایه‌وه، چونكه خودا بردییه‌وه. پێش بردنیشی گه‌واهیی وه‌رگرت كه خودای ڕازی كردووه. بێ باوه‌ڕ مه‌حاڵه ڕازی بكرێت، چونكه ئه‌وه‌ی له‌و نزیک بێته‌وه، ده‌بێ باوه‌ڕی به بوونی ئه‌و هه‌بێت و پاداشتی ئه‌وانه‌ش ده‌داته‌وه كه داوای ده‌كه‌ن.
عیبرانییەکان 1:11-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
باوەڕ دڵنیاییە بەوەی هیوامان پێیەتی، بێگومانییە لەوەی نایبینین، چونکە بەم باوەڕە پێشینان پەسەند کراون. بە باوەڕ تێدەگەین کە گەردوون بە فەرمایشتی خودا بەدیهێنراوە، تەنانەت ئەوەی دەیبینین لەو شتانەی کە بینراوە نەهاتووەتە کایەوە. بە باوەڕ هابیل قوربانییەکی باشتری لەوەی قایین پێشکەشی خودا کرد. بە باوەڕ شایەتی بۆ درا کە ڕاستودروستە کاتێک خودا شایەتی بۆ قوربانییەکەی دا. هەرچەندە هابیل مرد بەڵام هێشتا بە باوەڕ قسە دەکات. بە باوەڕ حەنۆخ بەرزکرایەوە لای خودا تاکو مردن نەبینێ، ئیتر لەسەر زەوی نەما، چونکە خودا بردی بۆ لای خۆی. پێش بردنیشی شایەتی وەرگرت کە خودای ڕازی کردووە. بەبێ باوەڕ مەحاڵە ڕەزامەندی خودا بەدەستبهێنرێت، چونکە ئەوەی لەو نزیک بێتەوە، دەبێ باوەڕی بە بوونی ئەو هەبێت و پاداشتی ئەوانەش دەداتەوە کە بە پەرۆشەوە ڕوویان لەو دەکەن.