لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

عیبڕانییه‌كان 5:12-11

عیبڕانییه‌كان 5:12-11 PNTZS

ئێوه‌ش ئه‌و ئامۆژگاریه‌تان له‌بیر چووه‌، كه‌ وه‌ک ڕۆڵه‌ له‌گه‌ڵتان ده‌دوێت: “ڕۆڵه‌كه‌م، به‌ سووكی ته‌ماشای ته‌مبێكردنی په‌روه‌ردگار مه‌كه‌. كاتێ سه‌رزه‌نشتت ده‌كات وره‌ به‌رمه‌ده‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار خۆشیبووێ ته‌مبێی ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌كێک وه‌ک ڕۆڵه‌ی خۆی وه‌ریگرێت، به‌ قامچی لێی ده‌دات”. كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر به‌رگه‌ی ته‌مبێكردن بگرن، خوداش وه‌ک ڕۆڵه‌ی خۆی ڕه‌فتارتان له‌گه‌ڵ ده‌كات. چ ڕۆڵه‌یه‌ک هه‌یه‌ باوكی ته‌مبێی نه‌كات؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌مبێكردنتان نه‌بێت، له‌وه‌ی هه‌موویان بوونه‌ هاوبه‌ش، ئه‌وا زۆڵن و ڕۆڵه‌ی نین. باوكی مرۆڤانه‌مان هه‌یه‌ كه‌ ته‌مبێی كردووین و ڕێزی ئه‌ومان گرتووه‌. ئه‌ی چه‌ند زیاتر ملكه‌چی باوكی ڕووحه‌كانمان بین، جا ده‌ژین؟ چونكه‌ باوكانمان ڕۆژانێكی كه‌م ئه‌وه‌نده‌ی به‌ باشیان زانیوه‌ ته‌مبێیان كردووین، به‌ڵام خودا بۆ سوودی ئێمه‌یه‌ ته‌مبێمان ده‌كات، تاكو به‌شداری پارساییه‌كه‌ی بكه‌ین. هه‌ر ته‌مبێكردنێک ئێستا نابینرێت بۆ خۆشی بێت به‌ڵكو بۆ خه‌م، كه‌چی دواتر به‌روبوومی ئاشتییانه‌ی خوداناسی ده‌گرێت بۆ ئه‌وانه‌ی پێی ڕاهێنراون.