ئه‌و جیهانه‌ی وا دادێت و باسی ده‌كه‌ین، بۆ فریشته‌كانی ملكه‌چ نه‌كردووه. به‌ڵام یه‌كێک له شوێنێكدا گه‌واهیی دا و وتی: “مرۆڤ چییه تاكو له بیرت بێت؟ یان ڕۆڵه‌ی مرۆڤ تاكو به‌سه‌ری بكه‌یته‌وه؟ كه‌مێک له فریشته‌كان كه‌مترت دانا، تاجی شكۆ و ڕێزت خسته سه‌ری، كاره‌كانی ده‌ستی خۆتت پێ سپارد. هه‌موو شتێكت خسته به‌رپێی”. چونكه خودا هه‌موو شتێكی بۆ ملكه‌چ كردووه، هیچ شتێكی نه‌هێشته‌وه ملكه‌چ بۆ نه‌كات. هه‌رچه‌نده ئێستا نابینین هه‌موو شتێک ملكه‌چی كرابێت. به‌ڵام ئیشۆع ده‌بینین، ئه‌وه‌ی كه‌مێک له فریشته‌كان كه‌متر دانرا، له‌به‌ر ئازاری مه‌رگ تاجی شكۆ و ڕێزی خراوه‌ته سه‌ر، تاكو به به‌خششی خودا له جیاتی هه‌ر یه‌كێک مه‌رگ بچێژێ. چونكه له خودا ده‌وه‌شایه‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێک بۆ ئه‌وه و هه‌موو شتێک به ئه‌وه، ڕۆڵه‌ی زۆر بهێنێت بۆ شكۆمه‌ندی، به ته‌واوكردنی پێشڕه‌وایه‌تی ڕزگارییان به ئازار. چونكه پارساكار و پارسا‌كان هه‌موو له یه‌كێكه‌وه‌ن. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش شه‌رم ناكات به برا ناویان ببات. ده‌فه‌رمووێ: “ناوی تۆ به براكانم ڕاده‌گه‌یه‌نم، له‌ناوه‌ڕاستی وارگه‌دا ستایشت ده‌كه‌م”. هه‌روه‌ها: “من به‌وه پشتبه‌ستوو ده‌بم”. دیسان: “ئه‌وه‌تا خۆم و ئه‌و ڕۆڵانه‌ی خودا پێی‌داوم”. بۆیه كه ڕۆڵه‌كان له گۆشت و خوێن به‌شدارن، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه به‌شداری له‌م شتانه‌كرد، تاكو به مه‌رگ ئه‌وه له‌ناوببات كه ده‌سه‌ڵاتی مه‌رگی هه‌یه، واتا ئیبلیس، ئه‌وانه‌ش ئازاد بكات كه به درێژایی ژیانیان له ترسی مه‌رگ ملكه‌چی كۆیلایه‌تی بوون. چونكه به ڕاستیش بۆ یارمه‌تیدانی فریشته نییه، به‌ڵكو بۆ یارمه‌تیدانی نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌مه. جا ده‌بووایه له هه‌موو ڕوویه‌كدا له برایانی بچووبایه، تاكو میهره‌بان بێت و كاهینی باڵایه‌كی دڵسۆز بێت له شته‌كانی خودا، تاكو ببێته داپۆشه‌ری گوناهه‌كانی گه‌ل، چونكه ئازاری چێژتووه و تاقی كراوه‌ته‌وه، ده‌توانێت یارمه‌تی تاقیكراوان بدات.
عیبڕانییهكان 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە عیبڕانییهكان 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: عیبڕانییهكان 5:2-18
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان