لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

عیبڕانییه‌كان 2:9-14

عیبڕانییه‌كان 2:9-14 PNTZS

چونكه‌ نشینگه‌ی یه‌كه‌م ڕاخرا، چرادان و مێز و نانی ته‌رخانكراوی تێدابوو، كه‌ پێی ده‌ووترێ “پارساگا”. پشتی په‌رده‌ی دووه‌م، ژوورێک هه‌بوو پێی ده‌ووترێ “هه‌ره‌پارساگا”، بخووردانێكی زێڕین و چه‌مه‌دانی په‌یمانی تێدایه‌ كه‌ له‌ هه‌موو لایه‌ک به‌ زێڕ ڕووپۆش كراوه‌، له‌نێو ئه‌مه‌ش گۆزه‌یه‌كی زێڕین هه‌بوو مه‌نی تێدابوو، له‌گه‌ڵ گۆچانه‌كه‌ی هاڕون، كه‌ گه‌ڵای سه‌وزی كردبوو، هه‌روه‌ها ته‌خته‌ به‌ردینه‌كانی په‌یمان. له‌سه‌ریشی كه‌ڕوبه‌كانی شكۆ سێبه‌ریان كردبووه‌ سه‌ر قه‌پاغه‌كه‌وه‌. لێره‌دا به‌ وردی ناتوانین باسی ئه‌مانه‌ بكه‌ین. كاتێ شته‌كان ئاوا ڕێكخرابوون، كاهینان هه‌موو كاتێ ده‌چنه‌ ژووری یه‌كه‌م بۆ جێبه‌جێكردنی ڕاژه‌. به‌ڵام بۆ ژووری دووه‌م ته‌نها كاهینی باڵا ساڵی جارێک ده‌چێت، ئه‌ویش بێ خوێن نابێت، كه‌ پێشكه‌ش ده‌كات بۆ خۆی و بۆ گوناهه‌كانی گه‌ل كه‌ به‌ نه‌زانی كردوویانه‌. به‌مه‌ش ڕووحی پارسا ئاماژه‌ ده‌كات، كه‌ ڕێگای هه‌ره‌پارساگا جارێ ئاشكرا نه‌بووه‌، كه‌ هێشتا نشینگه‌ی یه‌كه‌م هه‌یه‌. ئه‌مه‌ش هێمایه‌ بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌، كه‌ تیایدا قوربانی و سه‌ربڕاو پێشكه‌ش ده‌كرێت، ناتوانێت ویژدانی ئه‌وه‌ی ده‌یپه‌رستێت پاک بكات. ئه‌مانه‌ ته‌نها ڕێوڕه‌سمی ڕواڵه‌تیانه‌ن كه‌ چڕده‌بێته‌وه‌ له‌سه‌ر خواردن و خواردنه‌وه‌ و شوشتنی جۆراوجۆر، تا كاتی داڕشتنی نوێ دانرابوو. به‌ڵام كاتێ مه‌سیح هات وه‌ک كاهینی باڵا بۆ شته‌ باشه‌كانی داهاتوو، چووه‌ نێو نشینگه‌ی مه‌زنتر و ته‌واوتر كه‌ ده‌ستكرد نییه‌، واتا هی ئافریده‌ نییه‌. به‌ خوێنی بزن و گوێره‌كه‌ نه‌چوو، به‌ڵكو به‌ خوێنی خۆی، به‌ جارێک چووه‌ نێو هه‌ره‌پارساگا و قوربانیدانی جاویدانی بینی. چونكه‌ ئه‌گه‌ر خوێنی گا و بزن و خۆڵه‌مێشی گوێره‌كه‌ كه‌ به‌سه‌ر گڵاوه‌كاندا ده‌پرژێندرێت، پارسا بكات بۆ بێگه‌ردكردنی جه‌سته‌، ئیتر خوێنی مه‌سیح چه‌ند زیاتره‌، ئه‌وه‌ی به‌ ڕووحێكی ئه‌زه‌لی بێ كه‌موكوڕی خۆی پێشكه‌شی خودا كرد، ئه‌وه‌ی ویژدانتان له‌ كرداره‌ مردووه‌كان پێگه‌رد ده‌كاته‌وه‌، تاكو ڕاژه‌ی خودای زیندوو بكه‌ن!