عیبرانییەکان 2:9-14
عیبرانییەکان 2:9-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه نشینگه‌ی یه‌كه‌م ڕاخرا، چرادان و مێز و نانی ته‌رخانكراوی تێدابوو، كه پێی ده‌ووترێ “پارساگا”. پشتی په‌رده‌ی دووه‌م، ژوورێک هه‌بوو پێی ده‌ووترێ “هه‌ره‌پارساگا”، بخووردانێكی زێڕین و چه‌مه‌دانی په‌یمانی تێدایه كه له هه‌موو لایه‌ک به زێڕ ڕووپۆش كراوه، له‌نێو ئه‌مه‌ش گۆزه‌یه‌كی زێڕین هه‌بوو مه‌نی تێدابوو، له‌گه‌ڵ گۆچانه‌كه‌ی هاڕون، كه گه‌ڵای سه‌وزی كردبوو، هه‌روه‌ها ته‌خته به‌ردینه‌كانی په‌یمان. له‌سه‌ریشی كه‌ڕوبه‌كانی شكۆ سێبه‌ریان كردبووه سه‌ر قه‌پاغه‌كه‌وه. لێره‌دا به وردی ناتوانین باسی ئه‌مانه بكه‌ین. كاتێ شته‌كان ئاوا ڕێكخرابوون، كاهینان هه‌موو كاتێ ده‌چنه ژووری یه‌كه‌م بۆ جێبه‌جێكردنی ڕاژه. به‌ڵام بۆ ژووری دووه‌م ته‌نها كاهینی باڵا ساڵی جارێک ده‌چێت، ئه‌ویش بێ خوێن نابێت، كه پێشكه‌ش ده‌كات بۆ خۆی و بۆ گوناهه‌كانی گه‌ل كه به نه‌زانی كردوویانه. به‌مه‌ش ڕووحی پارسا ئاماژه ده‌كات، كه ڕێگای هه‌ره‌پارساگا جارێ ئاشكرا نه‌بووه، كه هێشتا نشینگه‌ی یه‌كه‌م هه‌یه. ئه‌مه‌ش هێمایه بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه، كه تیایدا قوربانی و سه‌ربڕاو پێشكه‌ش ده‌كرێت، ناتوانێت ویژدانی ئه‌وه‌ی ده‌یپه‌رستێت پاک بكات. ئه‌مانه ته‌نها ڕێوڕه‌سمی ڕواڵه‌تیانه‌ن كه چڕده‌بێته‌وه له‌سه‌ر خواردن و خواردنه‌وه و شوشتنی جۆراوجۆر، تا كاتی داڕشتنی نوێ دانرابوو. به‌ڵام كاتێ مه‌سیح هات وه‌ک كاهینی باڵا بۆ شته باشه‌كانی داهاتوو، چووه نێو نشینگه‌ی مه‌زنتر و ته‌واوتر كه ده‌ستكرد نییه، واتا هی ئافریده نییه. به خوێنی بزن و گوێره‌كه نه‌چوو، به‌ڵكو به خوێنی خۆی، به جارێک چووه نێو هه‌ره‌پارساگا و قوربانیدانی جاویدانی بینی. چونكه ئه‌گه‌ر خوێنی گا و بزن و خۆڵه‌مێشی گوێره‌كه كه به‌سه‌ر گڵاوه‌كاندا ده‌پرژێندرێت، پارسا بكات بۆ بێگه‌ردكردنی جه‌سته، ئیتر خوێنی مه‌سیح چه‌ند زیاتره، ئه‌وه‌ی به ڕووحێكی ئه‌زه‌لی بێ كه‌موكوڕی خۆی پێشكه‌شی خودا كرد، ئه‌وه‌ی ویژدانتان له كرداره مردووه‌كان پێگه‌رد ده‌كاته‌وه، تاكو ڕاژه‌ی خودای زیندوو بكه‌ن!
عیبرانییەکان 2:9-14 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
چادری پەرستن هەڵدرا، لە ژووری یەکەم چرادان و مێز و نانی تەرخانکراوی تێدابوو کە پێی دەگوترا شوێنی پیرۆز. پشتی پەردەی دووەم، ژوورێک هەبوو پێی دەگوترا شوێنی هەرەپیرۆز، بخووردانێکی زێڕین و سندوقی پەیمانی تێدابوو کە لە هەموو لایەکانی بە زێڕ ڕووپۆش کرابوو. لەناو ئەمەش گۆزەیەکی زێڕین هەبوو مەنی تێدابوو، لەگەڵ گۆچانەکەی هارون کە گەڵای سەوزی کردبوو، هەروەها دوو تەختە بەردەکەی پەیمان. لەسەریشی کەڕوبەکانی شکۆ سێبەریان کردبووە سەر قەپاغی کەفارەت. لێرەدا بە وردی ناتوانین باسی ئەمانە بکەین. کاتێک شتەکان ئاوا ڕێکخرابوون، کاهینان هەموو کاتێک دەچوونە ژووری یەکەم بۆ جێبەجێکردنی خزمەت. بەڵام بۆ ژووری دووەم تەنها سەرۆکی کاهینان ساڵی جارێک دەچوو، ئەویش بێ خوێن نەدەبوو. خوێنەکەی لە پێناوی خۆی و گوناهەکانی گەل پێشکەش دەکرد کە بە نەزانی کردوویانە. بەمەش ڕۆحی پیرۆز ئاماژەی دەکرد کە هەتا چادری پەرستن لەسەر زەوی بێت، ڕێگای شوێنی هەرەپیرۆز لە ئاسمان ئاشکرا ناکرێت. ئەوەش هێما بوو بۆ ئەم سەردەمە، کە تێیدا دیاری و قوربانی پێشکەش دەکرێت، ناتوانێت ئاسوودەیی بە ویژدانی ئەوانە ببەخشێت کە خودا دەپەرستن. ئەوانە تەنها ڕێوڕەسمی ڕواڵەتین کە چڕدەبێتەوە لەسەر خواردن و خواردنەوە و شێوازەکانی شوشتن، هەتا کاتی داڕشتنەوەی نوێ. بەڵام کاتێک مەسیح وەک سەرۆکی کاهینان هات بۆ ئەو شتە باشانەی ئێستا هەن، چووە ناو ئەو چادرەی کە گەورەتر و تەواوترە و هەروەها دەستکرد نییە، واتا هی بەدیهێنراو نییە. بە خوێنی بزن و گوێرەکە نەچوو، بەڵکو بە خوێنی خۆی یەک جار چووە ناو شوێنی هەرەپیرۆز و کڕینەوەی هەتاهەتایی دەستکەوت، چونکە ئەگەر خوێنی بزن و گا و خۆڵەمێشی گوێرەکە کە بەسەر گڵاوەکاندا دەپرژێنرێت، پیرۆز بکات بۆ پاککردنەوەی جەستە، ئیتر خوێنی مەسیح چەند زیاترە، ئەوەی بە ڕۆحی پیرۆزی هەتاهەتایی بێ کەموکوڕی خۆی پێشکەشی خودا کرد، ئەوەی ویژدانمان لەو کارانە پاک دەکاتەوە کە دەبنە هۆی مردن، تاکو خزمەتی خودای زیندوو بکەین.