لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یاقوو 2:3-6

یاقوو 2:3-6 PNTZS

چونكه‌ هه‌موومان له‌ زۆر شت ساتمه‌ ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر یه‌كێک هه‌یه‌ له‌ قسه‌كردن ساتمه‌ ناكات، ئه‌وه‌ مرۆڤێكی ته‌واوه‌ و ده‌توانێت جڵه‌وی هه‌موو له‌ش بگرێته‌ ده‌ست. لغاو ده‌كه‌ینه‌ ده‌می ئه‌سپ تاكو گوێڕایه‌ڵمان بێت، هه‌موو له‌شی ئاراسته‌ بكه‌ین. سه‌یری كه‌شتی بكه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌ و ڕه‌شه‌با ده‌یهاژوات، كه‌چی به‌ سه‌وڵێكی بچووک بۆ هه‌ر لایه‌ک كه‌شتیوان بیه‌وێت ڕابه‌رایه‌تی ده‌كرێت. به‌ هه‌مان شێوه‌ زمانیش ئه‌ندامێكی بچووكه‌، به‌ڵام شانازی به‌ گه‌وره‌ ده‌كات. ئاگرێكی بچووک چ دارستانێكی گه‌وره‌ ده‌سووتێنێ. زمان ئاگره‌! جیهانێكه‌ له‌ خراپه‌ له‌نێو ئه‌ندامانمان. هه‌موو له‌ش گڵاو ده‌كات و ئاگر له‌ بازنه‌ی ژیان به‌رده‌دات و خۆی به‌ دۆزه‌خ داده‌گیرسێت‌.