یاقوب 2:3-6
یاقوب 2:3-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه هه‌موومان له زۆر شت ساتمه ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر یه‌كێک هه‌یه له قسه‌كردن ساتمه ناكات، ئه‌وه مرۆڤێكی ته‌واوه و ده‌توانێت جڵه‌وی هه‌موو له‌ش بگرێته ده‌ست. لغاو ده‌كه‌ینه ده‌می ئه‌سپ تاكو گوێڕایه‌ڵمان بێت، هه‌موو له‌شی ئاراسته بكه‌ین. سه‌یری كه‌شتی بكه‌ن، هه‌رچه‌نده گه‌وره‌یه و ڕه‌شه‌با ده‌یهاژوات، كه‌چی به سه‌وڵێكی بچووک بۆ هه‌ر لایه‌ک كه‌شتیوان بیه‌وێت ڕابه‌رایه‌تی ده‌كرێت. به هه‌مان شێوه زمانیش ئه‌ندامێكی بچووكه، به‌ڵام شانازی به گه‌وره ده‌كات. ئاگرێكی بچووک چ دارستانێكی گه‌وره ده‌سووتێنێ. زمان ئاگره! جیهانێكه له خراپه له‌نێو ئه‌ندامانمان. هه‌موو له‌ش گڵاو ده‌كات و ئاگر له بازنه‌ی ژیان به‌رده‌دات و خۆی به دۆزه‌خ داده‌گیرسێت.
یاقوب 2:3-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەموومان لە زۆر شت هەڵە دەکەین. ئەگەر یەکێک هەیە لە قسەکردندا هەڵە ناکات، ئەوە مرۆڤێکی تەواوە و دەتوانێت جڵەوی هەموو جەستەی بگرێتە دەست. ئێمە لغاو دەکەینە دەمی ئەسپ تاکو گوێڕایەڵمان بێت و هەموو لەشی ئاراستە بکەین. سەیری کەشتی بکەن، هەرچەندە گەورەیە و بای بەهێز دەیبات، کەچی بە سەوڵێکی بچووک بۆ هەر لایەک کەشتیوان بیەوێت ئاراستەی دەکات. بە هەمان شێوە زمانیش ئەندامێکی بچووکە، بەڵام شانازی بە لەخۆباییبوونەوە دەکات. ئاگرێکی بچووک چ دارستانێکی گەورە دەسووتێنێ. زمان ئاگرە، جیهانێکە لە خراپە لەنێو ئەندامانی لەشمان. زمان هەموو لەش گڵاو دەکات، ئاگر لە ژیان بەردەدات و خۆی بە گڕی دۆزەخ دادەگیرسێت.