لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یاقوو 13:5-20

یاقوو 13:5-20 PNTZS

كامه‌تان ناخۆشی هه‌یه‌؟ با نوێژ بكات. كه‌س دڵخۆشه‌؟ با به‌ په‌سنی بڵێت. كامه‌تان نه‌خۆشه‌؟ با پیرانی وارگه‌ بانگ بكات و نوێژی له‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ ناوی په‌روه‌ردگاریش چه‌وری بكه‌ن. نوێژی باوه‌ڕ نه‌خۆش چاكده‌كاته‌وه‌ و په‌روه‌ردگار هه‌ڵیده‌ستێنێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر گوناهێكیشی كردبێت ده‌به‌خشرێت. بۆ یه‌كتری دان به‌ گوناهه‌كانتان بنێن، له‌پێناوی یه‌كتری نوێژ بكه‌ن تاكو چاک ببنه‌وه‌. نوێژی خوداناس زۆر به‌هێز و كاریگه‌ره‌. ئیلییا مرۆڤێک بوو وه‌ک ئێمه‌ ئازاری ده‌چێژت، نوێژی كرد تاكو باران نه‌بارێت، ئیتر سێ ساڵ و شه‌ش مانگ له‌سه‌ر زه‌وی نه‌باری. جارێكی دیكه‌ نوێژی كرده‌وه‌، ئاسمان بارانی دا و زه‌ویش به‌رهه‌می دا. برایان، ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان له‌ ڕه‌وا چه‌واشه‌ كرا و یه‌كێک گه‌ڕاندیه‌وه‌، با بزانێت ئه‌وه‌ی گوناهبارێک له‌ ڕێگای گومڕایی بگه‌ڕێنێته‌وه‌، ده‌روونێک له‌ مه‌رگ ڕزگار ده‌كات و زۆر گوناهیش داده‌پۆشێت.