یاقوو 5
5
1 وه‌رن ئه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، بگریێن و شیوه‌ن بكه‌ن بۆ ئه‌و ده‌رده‌سه‌رییه‌ی به‌سه‌رتان دێت. 2 سامانتان ڕزیو بوو، به‌رگتان مۆرانه‌ی لێدا، 3 زێڕ و زیوتان ژه‌نگی دا، ژه‌نگه‌كه‌شیان گه‌واهیتان له‌سه‌ر ده‌دات، وه‌ک ئاگر جه‌سته‌تان ده‌خوات! له ڕۆژانی پایان گه‌نجینه‌تان بۆ خۆتان كۆكرده‌وه. 4 ئه‌وه‌تا كرێی ئه‌و كرێكارانه‌ی له كێڵگه‌كانتان دروێنه‌یان كردووه و نه‌تانداوه، دژی ئێوه هاوار ده‌كات. هاواری سه‌پانانیش گه‌یشته گوێی په‌روه‌ردگاری سوپاسالار. 5 له‌سه‌ر زه‌وی به سه‌ڵته‌نه‌ت و چێژ ژیاون، دڵی خۆتان وه‌ک دابه‌ستی بۆ ڕۆژی سه‌ربڕین ڕاگرتووه. 6 بێتاوانتان حوكم دا و كوشتتان، كه به‌رهه‌ڵستیتان ناكات!
7 بۆیه برایان، تاكو هاتنه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار ئارام بگرن. سه‌یر بكه‌ن چۆن جوتیار چاوه‌ڕێی به‌رهه‌مه گرانبه‌هاكه‌ی زه‌وی ده‌كات، بۆ بارانی پایز و به‌هار ئارام ده‌گرێت. 8 ئێوه‌ش ئارام بگرن و دڵتان بچه‌سپێنن، چونكه هاتنه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار نزیكبووه‌ته‌وه. 9 برایان، بۆڵه‌بۆڵ له‌سه‌ر یه‌كتری مه‌كه‌ن، نه‌وه‌ک حوكم بدرێن. ئه‌وه‌تا دادوه‌ر له‌به‌رده‌رگا ڕاوه‌ستاوه. 10 برایانم، په‌ند وه‌ربگرن له به‌رگه‌ی ئازار و ئارامگرتنی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی كه به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه قسه‌یان كرد. 11 ئه‌وه‌تا ئێمه ستایشی دانبه‌خۆداگرتووه‌كان ده‌كه‌ین. دانبه‌خۆداگرتنی ئه‌یوبتان بیستووه و له پایاندا خودا چی كرد، چونكه په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی زۆره و میهره‌بانه.
12 به‌ڵام برایانم، پێش هه‌موو شتێک، سوێند مه‌خۆن، نه به ئاسمان و نه به زه‌وی و نه به شتی دیكه. به‌ڵكو با به‌ڵێتان به‌ڵێ بێت و نه‌خێرتان نه‌خێر بێت، نه‌وه‌ک بكه‌ونه ژێر تاوانباركردن.
13 كامه‌تان ناخۆشی هه‌یه؟ با نوێژ بكات. كه‌س دڵخۆشه؟ با به په‌سنی بڵێت. 14 كامه‌تان نه‌خۆشه؟ با پیرانی وارگه بانگ بكات و نوێژی له‌سه‌ر بكه‌ن، به ناوی په‌روه‌ردگاریش چه‌وری بكه‌ن. 15 نوێژی باوه‌ڕ نه‌خۆش چاكده‌كاته‌وه و په‌روه‌ردگار هه‌ڵیده‌ستێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر گوناهێكیشی كردبێت ده‌به‌خشرێت. 16 بۆ یه‌كتری دان به گوناهه‌كانتان بنێن، له‌پێناوی یه‌كتری نوێژ بكه‌ن تاكو چاک ببنه‌وه. نوێژی خوداناس زۆر به‌هێز و كاریگه‌ره. 17 ئیلییا مرۆڤێک بوو وه‌ک ئێمه ئازاری ده‌چێژت، نوێژی كرد تاكو باران نه‌بارێت، ئیتر سێ ساڵ و شه‌ش مانگ له‌سه‌ر زه‌وی نه‌باری. 18 جارێكی دیكه نوێژی كرده‌وه، ئاسمان بارانی دا و زه‌ویش به‌رهه‌می دا.
19 برایان، ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان له ڕه‌وا چه‌واشه كرا و یه‌كێک گه‌ڕاندیه‌وه،
20 با بزانێت ئه‌وه‌ی گوناهبارێک له ڕێگای گومڕایی بگه‌ڕێنێته‌وه،
ده‌روونێک له مه‌رگ ڕزگار ده‌كات و
زۆر گوناهیش داده‌پۆشێت.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
یاقوو 5: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapistaging.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧