لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یوخه‌ننه‌ن 45:11-53

یوخه‌ننه‌ن 45:11-53 PNTZS

زۆر له‌ جووه‌كان، كه‌ بۆ لای مه‌ریه‌م هاتبوون، كاتێ ئه‌وه‌یان بینی كه‌ ئیشۆع كردی، باوه‌ڕیان پێی هێنا. به‌ڵام هه‌ندێكیان چوونه‌ لای په‌ڕیشییه‌كان و ئه‌وه‌ی ئیشۆع كردبووی پێیان وتن. بۆیه‌ كاهینانی باڵا و په‌ڕیشییه‌كان سه‌نهه‌دریمیان كۆكرده‌وه‌. وتیان: “چی بكه‌ین؟ چونكه‌ ئه‌م پیاوه‌ په‌رجوی زۆر ده‌كات. ئه‌گه‌ر ئاوا لێیگه‌ڕێین هه‌مووان باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن، جا ڕۆمانییه‌كان دێن، شوێن و نه‌ته‌وه‌مان ده‌به‌ن”. یه‌كێک له‌وان، كه‌ قه‌یاپایه‌، ئه‌و ساڵه‌ كاهینی باڵا بوو، پێی وتن: “ئێوه‌ هیچ نازانن، تێناگه‌ن، باشتر وایه‌ بۆتان پیاوێک له‌ جیاتی گه‌ل بمرێت، له‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ هه‌مووی له‌ناوبچێت!”. ئه‌و له‌ خۆیه‌وه‌ ئه‌مه‌ی نه‌ووت، به‌ڵكو له‌و ساڵه‌دا كاهینی باڵا بوو، پێشبینیی كردبوو كه‌ ئیشۆع خه‌ریكه‌ له‌ جیاتی نه‌ته‌وه‌ ده‌مرێت، نه‌ک ته‌نها له‌ جیاتی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌، به‌ڵكو تاكو ڕۆڵه‌كانی خوداش كه‌ په‌رته‌وازه‌ بوونه‌ بۆ یه‌ک كۆبكاته‌وه‌. ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه‌ ڕاوێژیان كرد بیكوژن.