یۆحەنا 45:11-53
یۆحەنا 45:11-53 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
زۆر له جووه‌كان، كه بۆ لای مه‌ریه‌م هاتبوون، كاتێ ئه‌وه‌یان بینی كه ئیشۆع كردی، باوه‌ڕیان پێی هێنا. به‌ڵام هه‌ندێكیان چوونه لای په‌ڕیشییه‌كان و ئه‌وه‌ی ئیشۆع كردبووی پێیان وتن. بۆیه كاهینانی باڵا و په‌ڕیشییه‌كان سه‌نهه‌دریمیان كۆكرده‌وه. وتیان: “چی بكه‌ین؟ چونكه ئه‌م پیاوه په‌رجوی زۆر ده‌كات. ئه‌گه‌ر ئاوا لێیگه‌ڕێین هه‌مووان باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن، جا ڕۆمانییه‌كان دێن، شوێن و نه‌ته‌وه‌مان ده‌به‌ن”. یه‌كێک له‌وان، كه قه‌یاپایه، ئه‌و ساڵه كاهینی باڵا بوو، پێی وتن: “ئێوه هیچ نازانن، تێناگه‌ن، باشتر وایه بۆتان پیاوێک له جیاتی گه‌ل بمرێت، له‌وه‌ی گه‌له‌كه هه‌مووی له‌ناوبچێت!”. ئه‌و له خۆیه‌وه ئه‌مه‌ی نه‌ووت، به‌ڵكو له‌و ساڵه‌دا كاهینی باڵا بوو، پێشبینیی كردبوو كه ئیشۆع خه‌ریكه له جیاتی نه‌ته‌وه ده‌مرێت، نه‌ک ته‌نها له جیاتی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه، به‌ڵكو تاكو ڕۆڵه‌كانی خودا‌ش كه په‌رته‌وازه بوونه بۆ یه‌ک كۆبكاته‌وه. ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه ڕاوێژیان كرد بیكوژن.
یۆحەنا 45:11-53 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
لەبەر ئەوە ژمارەیەکی زۆر لە جولەکەکان کە بۆ لای مریەم هاتبوون و ئەمەیان بینی کە عیسا کردی، باوەڕیان پێی هێنا. بەڵام هەندێکیان چوونە لای فەریسییەکان و ئەوەی عیسا کردبووی پێیان ڕاگەیاندن. لەبەر ئەوە کاهینانی باڵا و فەریسییەکان ئەندامانی ئەنجومەنی باڵایان کۆکردەوە. گوتیان: «چی بکەین؟ چونکە ئەم پیاوە پەرجووی زۆر دەکات. ئەگەر بەم شێوەیە لێیگەڕێین هەموو خەڵکەکە باوەڕی پێ دەهێنن، ڕۆمانییەکانیش دێن، پەرستگاکەمان دەڕووخێنن و نەتەوەکەمان ڕاپێچ دەکەن.» یەکێک لەوان، بە ناوی قەیافا، ئەو ساڵە سەرۆکی کاهینان بوو، پێی گوتن: «ئێوە هیچ نازانن! تێناگەن کە باشترە بۆتان پیاوێک لە جیاتی گەل بمرێت، لەوەی کە گەل هەمووی لەناوبچێت.» ئەو لە خۆیەوە ئەمەی نەگوت، بەڵکو لەو ساڵەدا سەرۆکی کاهینان بوو، پێشبینیی کرد کە عیسا لە جیاتی گەل دەمرێت، نەک تەنها لە جیاتی ئەو گەلە، بەڵکو تاکو ڕۆڵەکانی خودا کە پەرتەوازە بوون کۆبکاتەوە و یەکیانبخاتەوە. ئیتر لەو ڕۆژەوە پیلانی کوشتنیان داڕشت.