با پشتێنتان به‌ستراو و چراتان هه‌ڵكراو بێت، وه‌ک ئه‌وانه بن كه چاوه‌ڕێی گه‌وره‌كه‌یان ده‌كه‌ن تاكو له شایی بگه‌ڕێته‌وه، كه هاته‌وه و له ده‌رگای دا، یه‌كسه‌ر لێی بكه‌نه‌وه. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كۆیلانه‌ی كه گه‌وره دێته‌وه ده‌بینێت بێدارن. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ناوقه‌دی خۆی ده‌به‌ستێت و دایانده‌نیشێنێت، دێت و ڕاژه‌یان ده‌كات. جا ئه‌گه‌ر له به‌تڵی دووه‌م یان سێیه‌می شه‌ودا بێته‌وه و ئاوا ببینێت، به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كۆیلانه. به‌ڵام ئه‌وه‌ش بزانن: ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماڵ بزانێت له چ كاژێرێک دز دێته سه‌ری ئه‌وا بێ‌دار ده‌بێت و نایه‌ڵێت ماڵه‌كه‌ی ببڕدرێت. ئێوه‌ش ئاماده‌بن، چونكه ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له كاتێكدا دێته‌وه كه بیری لێ ناكه‌نه‌وه”. په‌تڕۆس پێی وت: “په‌روه‌ردگار، ئه‌م په‌نده به ئێمه ده‌ڵێی یان به هه‌مووانیش؟” په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: “ئه‌و سه‌ركاره دڵسۆز و دانایه كێیه كه گه‌وره‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕاژه‌وانه‌كانی دایده‌نێت، تاكو له كاتی خۆیدا به‌شه خۆراكیان بداتێ؟ به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كۆیله‌یه، ئه‌وه‌ی كاتێ گه‌وره‌كه‌ی دێته‌وه ده‌بینێت ئاوا ده‌كات! ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: به‌سه‌ر هه‌موو ماڵه‌كه‌یدا دایده‌نێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆیله له دڵی خۆیدا وتی: گه‌وره‌كه‌م دره‌نگ دێته‌وه، ئیتر ده‌ست بكات به لێدانی كۆیله‌كان و كاره‌كه‌ران، هه‌روه‌ها بخوات و بخواته‌وه و سه‌رخۆش بێت، ئه‌وسا گه‌وره‌ی ئه‌و كۆیله‌یه له ڕۆژێكدا دێته‌وه كه مه‌زه‌نده‌ی ناكات و له كاژێرێک كه نایزانێت، ئینجا پارچه پارچه‌ی ده‌كات و به‌شی له‌گه‌ڵ ناپاكان ده‌بێت. ئه‌و كۆیله‌ش كه خواستی گه‌وره‌كه‌ی ده‌زانێت، ئاماده‌ش نابێت و به خواستی ئه‌و ناكات، زۆری لێ ده‌درێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی نازانێت و كرده‌وه‌كه‌ی شایانی لێدانه، ئه‌وا كه‌می لێ ده‌درێ. ئه‌وه‌ی زۆری دراوه‌تێ داوای زۆری لێ ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش زۆری له‌لا دانراوه داوای زیاتری لێ ده‌كرێت.
لۆقا 12 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 12
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 35:12-48
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان