لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 11:15-24

لۆقا 11:15-24 PNTZS

ئینجا فه‌رمووی: “كابرایه‌ک دوو كوڕی هه‌بوو. بچووكه‌كه‌یان به‌ باوكی وت: باوكه‌، به‌شی خۆمم له‌ میراته‌كه‌ بده‌رێ. ئه‌ویش ماڵه‌كه‌ی بۆ دابه‌شكردن. دوای چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م، كوڕه‌ بچووكه‌كه‌ هه‌موو شته‌كانی كۆكرده‌وه‌ و به‌ره‌و وڵاتێكی دوور ڕۆیشت، له‌وێ ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕابواردن دانا. له‌دوای ئه‌وه‌ی هه‌مووی خه‌رج كرد، برسێتیه‌كی توند كه‌وته‌ ناوچه‌كه‌، جا ده‌ستی به‌ نه‌بوونی كرد. ئیتر چووه‌ پاڵ هاوڵاتییه‌كی ناوچه‌كه‌، ئه‌ویش ناردییه‌ كێڵگه‌كانی بۆ له‌وه‌ڕاندنی به‌راز. حه‌زی ده‌كرد به‌و خڕنووكه‌ برسیێتی بشكێنێت كه‌ به‌رازه‌كان ده‌یانخوارد و كه‌سیش پێی نه‌ده‌دا. ئینجا به‌ هۆش خۆی هاته‌وه‌ و وتی: ئاخۆ چه‌ند كرێكاری باوكم نانیان له‌به‌ر ده‌مێنێته‌وه‌، منیش لێره‌ وا له‌ برسان ده‌مرم! هه‌ڵده‌ستم ده‌چمه‌وه‌ لای باوكم، پێی ده‌ڵێم: باوكه‌، دژی ئاسمان و به‌رامبه‌ری تۆ گوناهم كرد. ئیتر شایانی ئه‌وه‌ نیم به‌ كوڕی تۆ بانگ بكرێم، بمكه‌ كرێكارێكی خۆت. جا هه‌ستا و گه‌ڕایه‌وه‌ لای باوكی، هێشتا دوور بوو باوكی ئه‌وی بینی و دڵی بۆی سووتا، ڕایكرد و له‌ باوه‌شی كرد و ماچیكرد. كوڕه‌ش پێی وت: باوكه‌، دژی ئاسمان و به‌رامبه‌ری تۆ گوناهم كرد، ئیتر شایانی ئه‌وه‌ نیم به‌ كوڕی تۆ بانگ بكرێم. به‌ڵام باوكه‌كه‌ به‌ كۆیله‌كانی خۆی وت: باشترین به‌رگ بهێنن و بیپۆشن، ئه‌نگوستیله‌یه‌ک بكه‌نه‌ په‌نجه‌ی و پێڵاویش بۆ پێی. گوێره‌كه‌ دابه‌ستییه‌كه‌ش بهێنن و سه‌ری ببڕن، با بخۆین و دڵخۆش بین. چونكه‌ ئه‌م كوڕه‌م مردوو بوو و زیندووبووه‌وه‌، ونببوو و دۆزرایه‌وه‌. جا ده‌ستیان پێكرد دڵخۆش ده‌بوون.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان