لۆقا 11:15-24
لۆقا 11:15-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا فه‌رمووی: “كابرایه‌ک دوو كوڕی هه‌بوو. بچووكه‌كه‌یان به باوكی وت: باوكه، به‌شی خۆمم له میراته‌كه بده‌رێ. ئه‌ویش ماڵه‌كه‌ی بۆ دابه‌شكردن. دوای چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م، كوڕه بچووكه‌كه هه‌موو شته‌كانی كۆكرده‌وه و به‌ره‌و وڵاتێكی دوور ڕۆیشت، له‌وێ ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕابواردن دانا. له‌دوای ئه‌وه‌ی هه‌مووی خه‌رج كرد، برسێتیه‌كی توند كه‌وته ناوچه‌كه، جا ده‌ستی به نه‌بوونی كرد. ئیتر چووه پاڵ هاوڵاتییه‌كی ناوچه‌كه، ئه‌ویش ناردییه كێڵگه‌كانی بۆ له‌وه‌ڕاندنی به‌راز. حه‌زی ده‌كرد به‌و خڕنووكه برسیێتی بشكێنێت كه به‌رازه‌كان ده‌یانخوارد و كه‌سیش پێی نه‌ده‌دا. ئینجا به هۆش خۆی هاته‌وه و وتی: ئاخۆ چه‌ند كرێكاری باوكم نانیان له‌به‌ر ده‌مێنێته‌وه، منیش لێره وا له برسان ده‌مرم! هه‌ڵده‌ستم ده‌چمه‌وه لای باوكم، پێی ده‌ڵێم: باوكه، دژی ئاسمان و به‌رامبه‌ری تۆ گوناهم كرد. ئیتر شایانی ئه‌وه نیم به كوڕی تۆ بانگ بكرێم، بمكه كرێكارێكی خۆت. جا هه‌ستا و گه‌ڕایه‌وه لای باوكی، هێشتا دوور بوو باوكی ئه‌وی بینی و دڵی بۆی سووتا، ڕایكرد و له باوه‌شی كرد و ماچیكرد. كوڕه‌ش پێی وت: باوكه، دژی ئاسمان و به‌رامبه‌ری تۆ گوناهم كرد، ئیتر شایانی ئه‌وه نیم به كوڕی تۆ بانگ بكرێم. به‌ڵام باوكه‌كه به كۆیله‌كانی خۆی وت: باشترین به‌رگ بهێنن و بیپۆشن، ئه‌نگوستیله‌یه‌ک بكه‌نه په‌نجه‌ی و پێڵاویش بۆ پێی. گوێره‌كه دابه‌ستییه‌كه‌ش بهێنن و سه‌ری ببڕن، با بخۆین و دڵخۆش بین. چونكه ئه‌م كوڕه‌م مردوو بوو و زیندووبووه‌وه، ونببوو و دۆزرایه‌وه. جا ده‌ستیان پێكرد دڵخۆش ده‌بوون.
لۆقا 11:15-24 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئینجا فەرمووی: «کابرایەک دوو کوڕی هەبوو. بچووکەکەیان بە باوکی گوت: ”باوکە، چیم بەردەکەوێ لە بەشە میراتی خۆم، بمدەرێ.“ ئەویش ماڵەکەی بۆ دابەشکردن. «دوای چەند ڕۆژێک، کوڕە بچووکەکە هەموو شتەکانی کۆکردەوە و بەرەو وڵاتێکی دوور ڕۆیشت، لەوێ ماڵەکەی لەسەر ڕابواردن دانا. لەدوای ئەوەی هەمووی خەرجکرد، قاتوقڕی گەورە کەوتە ناوچەکە، لەبەر ئەوە تووشی نەبوونی هات. ئیتر هانای بۆ هاوڵاتییەکی ناوچەکە برد، ئەویش ناردییە کێڵگەکانی بۆ لەوەڕاندنی بەراز. حەزی دەکرد بەو خڕنووکە سکی خۆی تێر بکات کە بەرازەکان دەیانخوارد بەڵام کەس هیچی پێنەدەدا. «ئینجا بە هۆش خۆی هاتەوە و گوتی: ”ئاخۆ چەند کرێکاری باوکم نانیان لەبەر دەمێنێتەوە، منیش لێرە وا لە برسان دەمرم. هەڵدەستم دەچمەوە لای باوکم، پێی دەڵێم: باوکە، لە دژی ئاسمان و بەرامبەری تۆ گوناهم کرد. ئیتر شایانی ئەوە نیم بە کوڕی تۆ بانگ بکرێم، بمکە بە کرێکارێکی خۆت.“ جا هەستا و گەڕایەوە لای باوکی. «هێشتا دوور بوو باوکی ئەوی بینی و دڵی بۆی سووتا، ڕای‌کرد و باوەشی پێداکرد و ماچی کرد. «کوڕەش پێی گوت: ”باوکە، لە دژی ئاسمان و بەرامبەری تۆ گوناهم کرد، ئیتر شایانی ئەوە نیم بە کوڕی تۆ بانگ بکرێم.“ «بەڵام باوکەکە بە خزمەتکارانی خۆی گوت: ”خێرا باشترین جلوبەرگ بهێنن و لەبەری بکەن، ئەنگوستیلەیەک بکەنە پەنجەی و پێڵاویش بۆ پێی. گوێرەکە قەڵەوەکەش بهێنن و سەری ببڕن، با بخۆین و دڵخۆش بین، چونکە ئەم کوڕەم مردوو بوو و زیندوو بووەتەوە، ون ببوو و دۆزراوەتەوە.“ جا دەستیان بە ئاهەنگ گێڕان کرد.