لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 25:15-32

لۆقا 25:15-32 PNTZS

كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌ له‌ كێڵگه‌ بوو، كه‌ ده‌هاته‌وه‌ و له‌ ماڵ نزیكبووه‌وه‌، گوێی له‌ مۆسیقا و هه‌ڵپه‌ڕكێ بوو. یه‌كێک له‌ ڕاژه‌وانانی بانگكرد و پرسی كرد، ئه‌مه‌ چییه؟ پێی وت: براكه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، باوكیشت گوێره‌كه‌ دابه‌ستییه‌كه‌ی سه‌ربڕی، چونكه‌ به‌ ساغی وه‌ریگرته‌وه‌. تووڕه‌ بوو و نه‌یویست بچێته‌ ژووره‌وه‌. ئیتر باوكی هاته‌ ده‌ره‌وه‌ و تكای لێكرد. ئه‌ویش وه‌ڵامی باوكی دایه‌وه‌: ئه‌وه‌تا ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ ڕاژه‌ت ده‌كه‌م و هه‌رگیز له‌ ڕاسپارده‌ت ده‌رنه‌چووم، ته‌نانه‌ت كاریله‌یه‌كت نه‌دامێ تاكو له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانم پێی دڵخۆش بم. به‌ڵام كاتێ ئه‌م كوڕه‌ت هاته‌وه‌، ئه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌تی له‌گه‌ڵ داوێنپیسان خوارد، گوێره‌كه‌ دابه‌ستییه‌كه‌ت بۆی سه‌ربڕی! ئه‌ویش پێی وت: ڕۆڵه‌، تۆ هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ منی، هه‌رچیم هه‌یه‌ هی تۆیه‌. به‌ڵام پێویسته‌ دڵخۆش و شاد بین، چونكه‌ ئه‌م برایه‌ت مردوو بوو و زیندووبووه‌وه‌، ونببوو و دۆزرایه‌وه‌”.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان