لۆقا 25:15-32
لۆقا 25:15-32 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كوڕه گه‌وره‌كه له كێڵگه بوو، كه ده‌هاته‌وه و له ماڵ نزیكبووه‌وه، گوێی له مۆسیقا و هه‌ڵپه‌ڕكێ بوو. یه‌كێک له ڕاژه‌وانانی بانگ‌كرد و پرسی كرد، ئه‌مه چییه؟ پێی وت: براكه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه، باوكیشت گوێره‌كه دابه‌ستییه‌كه‌ی سه‌ربڕی، چونكه به ساغی وه‌ریگرته‌وه. تووڕه بوو و نه‌یویست بچێته ژووره‌وه. ئیتر باوكی هاته ده‌ره‌وه و تكای لێ‌كرد. ئه‌ویش وه‌ڵامی باوكی دایه‌وه: ئه‌وه‌تا ئه‌و هه‌موو ساڵه ڕاژه‌ت ده‌كه‌م و هه‌رگیز له ڕاسپارده‌ت ده‌رنه‌چووم، ته‌نانه‌ت كاریله‌یه‌كت نه‌دامێ تاكو له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانم پێی دڵخۆش بم. به‌ڵام كاتێ ئه‌م كوڕه‌ت هاته‌وه، ئه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌تی له‌گه‌ڵ داوێنپیسان خوارد، گوێره‌كه دابه‌ستییه‌كه‌ت بۆی سه‌ربڕی! ئه‌ویش پێی وت: ڕۆڵه، تۆ هه‌میشه له‌گه‌ڵ منی، هه‌رچیم هه‌یه هی تۆیه. به‌ڵام پێویسته دڵخۆش و شاد بین، چونكه ئه‌م برایه‌ت مردوو بوو و زیندووبووه‌وه، ونببوو و دۆزرایه‌وه”.
لۆقا 25:15-32 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
«کوڕە گەورەکە لە کێڵگە بوو، کە هاتەوە و لە ماڵ نزیک بووەوە، گوێی لە مۆسیقا و هەڵپەڕکێ بوو. یەکێک لە خزمەتکارانی بانگکرد و پرسیاری کرد، ”ئەمە چییە؟“ پێی گوت: ”براکەت گەڕاوەتەوە، باوکیشت گوێرەکە قەڵەوەکەی سەربڕی، چونکە بە ساغ و سەلامەتی گەڕاوەتەوە.“ «کوڕە گەورەکە تووڕە بوو و نەیویست بچێتە ژوورەوە. ئیتر باوکی هاتە دەرەوە و تکای لێکرد. بەڵام ئەو وەڵامی باوکی دایەوە: ”ئەوەتا ئەو هەموو ساڵە کۆیلایەتیت بۆ دەکەم و هەرگیز لە فەرمانت دەرنەچووم، تەنانەت کاریلەیەکت نەدامێ تاکو لەگەڵ هاوڕێیەکانم پێی دڵخۆش بم. بەڵام کاتێک ئەم کوڕەت هاتەوە، ئەوەی ماڵەکەتی لەگەڵ لەشفرۆشان لووش دا، گوێرەکە قەڵەوەکەت بۆی سەربڕی.“ «ئەویش پێی گوت: ”کوڕم، تۆ هەمیشە لەگەڵ منی، هەرچیم هەیە هی تۆیە. بەڵام پێویستە دڵخۆش و شاد بین، چونکە ئەم برایەت مردوو بوو و زیندوو بووەتەوە، ون ببوو و دۆزراوەتەوە.“»