كاتێ بیری له‌مه ده‌كرده‌وه، فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له خه‌وندا بۆی ده‌ركه‌وت و پێی فه‌رموو: “ئه‌ی یۆسپی ڕۆڵه‌ی داوید، مه‌ترسه له‌وه‌ی مه‌ریه‌م بهێنیت، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌و سكی پێی هه‌یه له ڕووحی پارسا‌وه‌یه. وا كوڕێكی ده‌بێت، ناوی ده‌نێیت ئیشۆع، چونكه گه‌له‌كه‌ی له گوناهه‌كانیان ڕزگار ده‌كات”. ئه‌مانه هه‌مووی ڕوویدا، تا ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار به‌هۆی پێغه‌مبه‌رێک فه‌رموویه‌تی بێته دی: {ئه‌وه‌تا پاكیزه‌كه دووگیان ده‌بێت و كوڕێكی ده‌بێت، به عیممانوئێل ناو ده‌برێت} . واتا: خودا له‌گه‌ڵماندایه. كاتێ یۆسپ له خه‌و هه‌ستا، ئه‌وه‌ی فریشته‌كه‌ی په‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێدابوو ئه‌نجامی دا و ژنه‌كه‌ی هێنا. له‌گه‌ڵی جووت نه‌بوو تا كوڕه نۆبه‌ره‌كه‌ی بوو، ئینجا ناوی لێنا ئیشۆع.
مه‌تته‌ی 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 20:1-25
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان