مەتا 20:1-25
مەتا 20:1-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ بیری له‌مه ده‌كرده‌وه، فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له خه‌وندا بۆی ده‌ركه‌وت و پێی فه‌رموو: “ئه‌ی یۆسپی ڕۆڵه‌ی داوید، مه‌ترسه له‌وه‌ی مه‌ریه‌م بهێنیت، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌و سكی پێی هه‌یه له ڕووحی پارسا‌وه‌یه. وا كوڕێكی ده‌بێت، ناوی ده‌نێیت ئیشۆع، چونكه گه‌له‌كه‌ی له گوناهه‌كانیان ڕزگار ده‌كات”. ئه‌مانه هه‌مووی ڕوویدا، تا ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار به‌هۆی پێغه‌مبه‌رێک فه‌رموویه‌تی بێته دی: {ئه‌وه‌تا پاكیزه‌كه دووگیان ده‌بێت و كوڕێكی ده‌بێت، به عیممانوئێل ناو ده‌برێت} . واتا: خودا له‌گه‌ڵماندایه. كاتێ یۆسپ له خه‌و هه‌ستا، ئه‌وه‌ی فریشته‌كه‌ی په‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێدابوو ئه‌نجامی دا و ژنه‌كه‌ی هێنا. له‌گه‌ڵی جووت نه‌بوو تا كوڕه نۆبه‌ره‌كه‌ی بوو، ئینجا ناوی لێنا ئیشۆع.
مەتا 20:1-25 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک بیری لەم شتانە دەکردەوە، فریشتەیەکی یەزدان هاتە خەونی و پێی فەرموو: «ئەی یوسفی نەوەی داود، مەترسە لەوەی مریەم بهێنیت، چونکە ئەوەی ئەو سکی پێی هەیە لە ڕۆحی پیرۆزە. کوڕێکی دەبێت ناوی دەنێیت عیسا، چونکە گەلەکەی لە گوناهەکانیان ڕزگار دەکات.» ئەمانە هەمووی ڕوویدا تاکو ئەوەی یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرەکە فەرموویەتی بێتە دی: ﴿ئەوەتا پاکیزەیەک سکی دەبێت و کوڕێکی دەبێت، ناوی لێ دەنێن ئیمانوێل،﴾ کە بە واتای خودا لەگەڵمانە دێت. کاتێک یوسف لە خەو هەستا، ئەوەی فریشتەکەی یەزدان فەرمانی پێدابوو ئەنجامی دا و ژنەکەی گواستەوە. بەڵام هەتا کوڕەکەی نەبوو لەگەڵی جووت نەبوو، ئینجا ناوی لێنا عیسا.