لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌تته‌ی 16:10-20

مه‌تته‌ی 16:10-20 PNTZS

ئه‌وه‌تا من وه‌ک كاوڕ به‌ نێو گورگاندا ده‌تاننێرم. جا دانا بن وه‌ک مار و ساكار بن وه‌ک كۆتر. به‌ڵام له‌ خه‌ڵكی به‌ئاگابن، چونكه‌ ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نتان ده‌كه‌ن و له‌ كه‌نیشته‌كانیان به‌ قامچی لێتان ده‌ده‌ن، له‌پێناوی من ده‌بردرێنه‌ به‌رده‌م فه‌رمانڕه‌وایان و پاشایان، وه‌ک گه‌واهییه‌ک بۆ ئه‌وان و بۆ نه‌ته‌وه‌كانیش. كاتێكیش ڕاده‌ستتان ده‌كه‌ن، گوێ مه‌ده‌نه‌ ئه‌وه‌ی چۆن یان چی بڵێن، له‌و كاته‌دا پێتان ده‌درێت چی بڵێن، چونكه‌ ئێوه‌ قسه‌كه‌ر نین، به‌ڵكو ڕووحی باوكتانه‌ له‌ ئێوه‌دا قسه‌ده‌كات.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە مه‌تته‌ی 16:10-20