ئینجا هه‌ندێک ته‌وراتزان و په‌ڕیشی وه‌ڵامیان دایه‌وه و وتیان: “ڕابی، ده‌مانه‌وێ په‌رجوێكت لێ ببینین”. وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی فه‌رمون: “نه‌وه‌یه‌كی به‌دكار و به‌دڕه‌وشت داوای په‌رجو ده‌كات، په‌رجوی نادرێتێ، جگه له په‌رجوی یۆنه‌نی پێغه‌مبه‌ر. جا چۆن یۆنه‌ن سێ ڕۆژ و سێ شه‌و له‌نێو سكی نه‌هه‌نگه‌كه‌دا بوو، ئاواش ڕۆڵه‌ی مرۆڤ سێ ڕۆژ و سێ شه‌و له ناخی زه‌ویدا ده‌مێنێته‌وه. له حوكمداندا خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا، له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌وه‌یه ڕاده‌وه‌ستن و تاوانباری ده‌كه‌ن، چونكه به بانگه‌وازه‌كه‌ی یۆنه‌ن تۆبه‌یان كرد. ئه‌وه‌تا له یۆنه‌ن مه‌زنتر لێره‌یه! له حوكمداندا شاژنی باشوور له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌وه‌یه ڕاده‌وه‌ستێت و تاوانباری ده‌كات، چونكه له‌وپه‌ڕی زه‌وییه‌وه هات بۆ گوێگرتن له دانایی شلیمون. ئه‌وه‌تا له شلیمون مه‌زنتر لێره‌یه! كاتێ ڕووحی گڵاو له مرۆڤ ده‌رده‌چێت، له بیاباندا به‌دوای حه‌وانه‌وه ده‌گه‌ڕێت به‌ڵام نایدۆزێته‌وه. ئینجا ده‌ڵێت: ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆم كه لێی ده‌رچووم. كاتێ ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌بینێت چۆڵه و گسكدراوه و ڕێكخراوه. ئه‌وسا ده‌چێت و حه‌وت ڕووحی له خۆی به‌دتر له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت و ده‌چن و له‌وێدا نیشته‌جێ ده‌بن. ئینجا پایانی ئه‌و مرۆڤه له جاران خراپتر ده‌بێت! بۆ ئه‌م نه‌وه به‌دكاره‌ش، ئاوا ده‌بێت”. له كاتێک كه قسه‌ی بۆ كۆمه‌ڵانه‌كه ده‌كرد، دایک و برایانی له ده‌ره‌وه ڕاوه‌ستابوون، داوایان ده‌كرد له‌گه‌ڵی بدوێن. یه‌كێک پێی وت: “ئه‌وه دایكت و براكانته له ده‌ره‌وه ڕاوه‌ستاون، ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵت بدوێن”. ئه‌ویش وه‌ڵامی قسه‌كه‌ری دایه‌وه و فه‌رموو: “دایكم كێیه و براكانم كێن؟” ئینجا ده‌ستی بۆ قوتابییه‌كانی ڕ‌اكێشا و فه‌رمووی: “ئه‌وه‌تا دایک و براكانم، چونكه ئه‌وه‌ی به خواستی باوكم بكات كه له ئاسماناندایه، ئه‌وا برا وخوشک و دایكمه”.
مه‌تته‌ی 12 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 12
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 38:12-50
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان