مه‌تته‌ی 22:14-27
مه‌تته‌ی 22:14-27 PNTZS
یه‌كسه‌ر قوتابییه‌كانی ناچار كرد سواری كه‌شتییه‌كه بن و پێشی بكه‌ون بۆ ئه‌وبه‌ر، تاكو كۆمه‌ڵانه‌كه به‌ڕێ ده‌كات. كاتێ كۆمه‌ڵانه‌كه‌ی به‌ڕێكرد، به ته‌نها چووه سه‌ر شاخه‌كه تاكو نوێژ بكات. كه ئێواره داهات له‌وێ به ته‌نها بوو، كه‌شتیه‌كه‌ش گه‌یشتبووه ناوه‌ڕاستی ده‌ریاكه‌وه، شه‌پۆڵه‌كانیش پێایاندا ده‌كێشا، چونكه باكه پێچه‌وانه بوو. له چواره‌م به‌تڵی شه‌ودا ئیشۆع بۆ لایان چوو و به‌سه‌ر ده‌ریاكه‌دا ده‌ڕۆیشت. كاتێ قوتابییه‌كان بینییان له‌سه‌ر ده‌ریاكه ده‌ڕوات، شڵه‌ژان و وتیان: “ئه‌مه دێوه‌زمه‌یه”! له ترسانیش هاواریان كرد! یه‌كسه‌ر ئیشۆع قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردن و فه‌رمووی: “دڵنیابن! ئه‌وه منم. مه‌ترسن”.





