لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 22:14-27 - Compare All Versions

مەتا 22:14-27 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

یه‌كسه‌ر قوتابییه‌كانی ناچار كرد سواری كه‌شتییه‌كه‌ بن و پێشی بكه‌ون بۆ ئه‌وبه‌ر، تاكو كۆمه‌ڵانه‌كه‌ به‌ڕێ ده‌كات. كاتێ كۆمه‌ڵانه‌كه‌ی به‌ڕێكرد، به‌ ته‌نها چووه‌ سه‌ر شاخه‌كه‌ تاكو نوێژ بكات. كه‌ ئێواره‌ داهات له‌وێ به‌ ته‌نها بوو، كه‌شتیه‌كه‌ش گه‌یشتبووه‌ ناوه‌ڕاستی ده‌ریاكه‌وه‌، شه‌پۆڵه‌كانیش پێایاندا ده‌كێشا، چونكه‌ باكه‌ پێچه‌وانه‌ بوو. له‌ چواره‌م به‌تڵی شه‌ودا ئیشۆع بۆ لایان چوو و به‌سه‌ر ده‌ریاكه‌دا ده‌ڕۆیشت. كاتێ قوتابییه‌كان بینییان له‌سه‌ر ده‌ریاكه‌ ده‌ڕوات، شڵه‌ژان و وتیان: “ئه‌مه‌ دێوه‌زمه‌یه‌”! له‌ ترسانیش هاواریان كرد! یه‌كسه‌ر ئیشۆع قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردن و فه‌رمووی: “دڵنیابن! ئه‌وه‌ منم. مه‌ترسن”.

هاوبەشی بکە
مەتا 14 PNTZS

مەتا 22:14-27 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

دەستبەجێ عیسا قوتابییەکانی ناچار کرد سواری بەلەمەکە بن و پێش خۆی بپەڕنەوە ئەوبەری دەریاچەکە، هەتا خۆی خەڵکەکە بەڕێ دەکات. لەدوای ئەوەی خەڵکەکەی بەڕێکرد، سەرکەوتە سەر شاخێک بۆ ئەوەی بە تەنها نوێژ بکات. کە ئێوارە داهات بە تەنها لەوێ بوو، بەلەمەکەش مەودایەکی زۆری لە وشکانییەوە بڕیبوو، شەپۆلەکانیش پێیاندا دەکێشا، چونکە ئاراستەی ڕەشەباکە پێچەوانە بوو. پێش خۆرهەڵاتن عیسا هاتە لایان و بەسەر دەریاچەکەدا دەڕۆیشت. کاتێک قوتابییەکان بینییان بەسەر دەریاچەکەدا دەڕوات، شێوان و گوتیان: «ئەمە دێوەزمەیە!» لە ترسانیشدا هاواریان کرد. دەستبەجێ عیسا قسەی لەگەڵ کردن: «ورەتان بەرز بێ! ئەوە منم. مەترسن.»

هاوبەشی بکە
مەتا 14 KSS