مه‌تته‌ی 17
17
1 دوای شه‌ش ڕۆژ ئیشۆع په‌تڕۆس و یاقوو و یوخه‌ننه‌نی برای یاقووی برد و به ته‌نیا بۆ سه‌ر چیایه‌كی به‌رز. 2 له‌پێشیان شێوه‌ی گۆڕا، ڕووی وه‌ک خۆر دره‌وشایه‌وه و جله‌كانی وه‌ک ڕووناكی سپی هه‌ڵگه‌ڕان. 3 مووشێ و ئیلییایان بۆ ده‌ركه‌وت و قسه‌یان له‌گه‌ڵ كرد. 4 ئینجا په‌تڕۆس به ئیشۆعی وت: “په‌ره‌ردگار، پێمان باشه لێره بین! ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ لێره سێ كه‌پرتان بۆ هه‌ڵده‌دین، یه‌كێک بۆ تۆ و یه‌كێک بۆ مووشێ و یه‌كێكیش بۆ ئیلییا”. 5 كاتێ قسه‌ی ده‌كرد، هه‌ورێكی ڕۆشن بوو به سێبه‌ریان و ده‌نگێک له هه‌وره‌كه‌وه فه‌رمووی: “ئه‌مه‌یه ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، كه پێی دڵشادم. گوێی لێ بگرن!” 6 كاتێ قوتابییه‌كان گوێیان لێ‌بوو، به‌ده‌مدا كه‌وتن، زۆر ترسان. 7 ئیشۆعیش هات، ده‌ستی لێدان و فه‌رمووی: “هه‌ستن، مه‌ترسن!” 8 ئینجا چاویان هه‌ڵبڕی، له ئیشۆع زیاتر كه‌سیان نه‌بینی.
9 كه له چیاكه ده‌هاتنه خواره‌وه، ئیشۆع ڕایسپاردن و فه‌رمووی: “ئه‌مه‌ی بینیتان به كه‌سی مه‌ڵێن، تاكو ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌نێو مردووان هه‌ڵده‌ستێته‌وه”. 10 قوتابییه‌كانی لێیان پرسی و وتیان: “ئه‌ی بۆچی ته‌وراتزانه‌كان ده‌ڵێن ده‌بێت یه‌كه‌مجار ئیلییا بێت؟” 11 ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “یه‌كه‌مجار ئیلییا دێت و هه‌موو شتێک ڕێک ده‌خاته‌وه. 12 به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: ئیلییا هات و نه‌یانناسی، چی‌یان ویست پێیان كرد. هه‌روه‌ها ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش به ده‌ستیانه‌وه ئازار ده‌چێژێت”. 13 ئه‌وسا قوتابییه‌كان تێگه‌یشتن كه باسی یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكاری بۆ كردن.
14 كاتێ گه‌یشتنه لای كۆمه‌ڵه‌كه، پیاوێک هات و له‌به‌رده‌می چۆكی دادا و 15 وتی: “گه‌وره‌م، به‌زه‌ییت به كوڕه‌كه‌مدا بێته‌وه، په‌ركه‌می هه‌یه و ئازارێكی زۆر ده‌چێژێت. زۆر جار ده‌كه‌وێته نێو ئاگر و زۆر جاریش نێو ئاوه‌وه. 16 هێنامه لای قوتابییه‌كانت، به‌ڵام نه‌یانتوانی چاكی بكه‌نه‌وه”. 17 جا ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “ئه‌ی نه‌وه‌ی بێباوه‌ڕ و چه‌وت، تا كه‌ی له‌گه‌ڵتان بم؟ تا كه‌ی به‌رگه‌تان بگرم؟ بیهێننه ئێره بۆ لام!”. 18 ئیشۆعیش لێی ڕاخوڕی و شه‌یتانه‌كه لێی هاته ده‌ره‌وه، له‌و كاته‌وه كوڕه‌كه چاكبووه‌وه. 19 پاشان قوتابییه‌كان به ته‌نیا هاتنه لای ئیشۆع و وتیان: “بۆچی ئێمه نه‌مانتوانی ده‌ریبكه‌ین؟” 20 ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “له‌به‌ر بێ باوه‌ڕیتان. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌نكه خه‌رته‌له‌یه‌ک باوه‌ڕتان هه‌بێ، به‌م كێوه ده‌ڵێن لێره بڕۆ بۆ ئه‌وێ، ده‌ڕوات و شتێک بۆتان ئه‌سته‌م نابێت. 21 به‌ڵام ئه‌م جۆره ده‌رناچێت، به نوێژ و ڕۆژوو نه‌بێت”.
22 كاتێ له گلیلا‌دا بوون، ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاده‌ستی خه‌ڵک ده‌كرێت و 23 ده‌یكوژن، له ڕۆژی سێیه‌م هه‌ڵده‌ستێته‌وه”. ئه‌وانیش زۆر دڵگران بوون.
24 كاتێ هاتنه كپه‌ڕناخوم، باجگرانی دوو درهه‌مه‌كه هاتنه لای په‌تڕۆس و وتیان: “ئه‌رێ ڕابیتان دوو درهه‌مه‌كه نادات؟” 25 وتی: “به‌ڵێ”. كاتێ په‌تڕۆس هاته ماڵه‌وه، ئیشۆع پێشی كه‌وت و فه‌رمووی: “ڕات چییه شیمعون؟ پاشایانی زه‌وی باج و سه‌رانه له كێ وه‌رده‌گرن؟ له ڕۆڵه‌كانی خۆیان یان بیانی؟” 26 په‌تڕۆس پێی وت: “له بیانی”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “كه‌واته ڕۆڵه‌كان ئازادن. 27 به‌ڵام تاكو بۆیان نه‌بینه كۆسپ، بڕۆ ده‌ریاكه و قولابێک هه‌ڵده، یه‌كه‌م ماسی ده‌رده‌چێت بیگره، كه ده‌می ده‌كه‌یته‌وه، ستاتیرێک ده‌بینیته‌وه، بیبه و له جیاتی خۆم و خۆت بیانده‌رێ”.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
مه‌تته‌ی 17: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapistaging.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧