لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌تته‌ی 7:2-12

مه‌تته‌ی 7:2-12 PNTZS

جا هیڕوودس به‌ نهێنی مۆغه‌كانی بانگكرد و له‌باره‌ی كاتی ده‌ركه‌وتنی ئه‌ستێره‌كه‌ لێی زانین. ئینجا بۆ بێتلخمی ناردن و وتی: “بڕۆن و به‌ وردی به‌دوای كوڕه‌كه‌دا بگه‌ڕێن. كاتێ دۆزیتانه‌وه‌ هه‌واڵم بده‌نێ، تا منیش بێم و كڕنۆشی بۆ ببه‌م”. كاتێ گوێبیستی پاشا بوون، ڕۆیشتن، ئه‌ستێره‌كه‌ی له‌ خۆرهه‌ڵات بینیبوویان، پێشیان كه‌وت تاكو له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی كوڕه‌كه‌ی لێبوو ڕاوه‌ستا. كاتێ ئه‌ستێره‌كه‌یان بینی خۆشیه‌كی زۆر مه‌زنیان كرد، هاتن بۆ ماڵه‌كه‌، كوڕه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌ریه‌می دایكی بینی، دانه‌وین و كڕنۆشیان بۆ برد، ئینجا گه‌نجینه‌كانیان كرده‌وه‌، زێڕ و بخوور و موڕیان به‌ دیاری پێشكه‌ش كرد. ئینجا كه‌ له‌ خه‌وندا سرووشیان بۆ هات‌ كه‌ نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ لای هیڕوودس، به‌ ڕێگایه‌كی دیكه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وڵاتی خۆیان.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان