مەتا 7:2-12
مەتا 7:2-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا هیڕوودس به نهێنی مۆغه‌كانی بانگ‌كرد و له‌باره‌ی كاتی ده‌ركه‌وتنی ئه‌ستێره‌كه لێی زانین. ئینجا بۆ بێتلخمی ناردن و وتی: “بڕۆن و به وردی به‌دوای كوڕه‌كه‌دا بگه‌ڕێن. كاتێ دۆزیتانه‌وه هه‌واڵم بده‌نێ، تا منیش بێم و كڕنۆشی بۆ ببه‌م”. كاتێ گوێبیستی پاشا بوون، ڕۆیشتن، ئه‌ستێره‌كه‌ی له خۆرهه‌ڵات بینیبوویان، پێشیان كه‌وت تاكو له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی كوڕه‌كه‌ی لێ‌بوو ڕاوه‌ستا. كاتێ ئه‌ستێره‌كه‌یان بینی خۆشیه‌كی زۆر مه‌زنیان كرد، هاتن بۆ ماڵه‌كه، كوڕه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌ریه‌می دایكی بینی، دانه‌وین و كڕنۆشیان بۆ برد، ئینجا گه‌نجینه‌كانیان كرده‌وه، زێڕ و بخوور و موڕیان به دیاری پێشكه‌ش كرد. ئینجا كه له خه‌وندا سرووشیان بۆ هات كه نه‌گه‌ڕێنه‌وه لای هیڕوودس، به ڕێگایه‌كی دیكه گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان.
مەتا 7:2-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دوای ئەمە هێرۆدس بە نهێنی مۆغەکانی بانگکرد و لەبارەی کاتی دەرکەوتنی ئەستێرەکە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کردن. ئینجا بۆ بێت‌لەحمی ناردن و پێی گوتن: «بڕۆن و بە وردی بەدوای منداڵەکەدا بگەڕێن. کاتێک دۆزیتانەوە هەواڵم بدەنێ، تاکو منیش بێم و کڕنۆشی بۆ ببەم.» لەدوای ئەوەی گوێبیستی پاشا بوون، ڕۆیشتن، هەمان ئەو ئەستێرەیەی کە لە ڕۆژهەڵات بینیبوویان، پێشیان کەوت و هات و لەسەر ئەو شوێنە ڕاوەستا کە منداڵەکەی لێ‌بوو. کاتێک ئەستێرەکەیان بینی، زۆر شادمان بوون، چوونە ماڵەکە، منداڵەکەیان لەگەڵ مریەمی دایکی بینی، دانەوینەوە و کڕنۆشیان بۆ برد و سندوقی گەنجینەکانیان کردەوە، زێڕ و بخوور و موڕیان بە دیاری پێشکەش کرد. ئینجا خودا لە خەوندا مۆغەکانی ئاگادار کردەوە کە نەگەڕێنەوە لای هێرۆدس، ئەوانیش بە ڕێگایەکی دیکەدا گەڕانەوە وڵاتی خۆیان.