مه‌تته‌ی 29:20-34
مه‌تته‌ی 29:20-34 PNTZS
كاتێ له ئه‌ریخو ده‌رده‌چوون، كۆمه‌ڵانێكی زۆر دوای كه‌وت. ئه‌وه‌بوو دوو نابینا له قه‌راغ ڕێگاكه‌دا دانیشتبوون، كاتێ گوێیان لێ‌بوو ئیشۆع وا به‌وێدا تێده‌په‌ڕێت، هاواریان كرد و وتیان: “گه‌وره‌م، ڕۆڵه‌ی داوید، به‌زه‌ییت پێمان‌دا بێته‌وه!” جا خه‌ڵكه‌كه لێیان ڕاخوڕین تاكو بێده‌نگ بن، به‌ڵام ئه‌وان زیاتر هاواریان كرد و وتیان: “گه‌وره‌م، ڕۆڵه‌ی داوید، به‌زه‌ییت پێمان‌دا بێته‌وه!” ئیشۆع ڕاوه‌ستا، بانگیكردن و فه‌رمووی: “چیتان ده‌وێت بۆتان بكه‌م؟” پێیان وت: “چاومان بكه‌یته‌وه، گه‌وره‌م”. ئیشۆعیش دڵی پێیان سووتا و ده‌ستی له چاویان دا، یه‌كسه‌ر چاویان بینی و دوای كه‌وتن.





