لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 29:20-34 - Compare All Versions

مەتا 29:20-34 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

كاتێ له‌ ئه‌ریخو ده‌رده‌چوون، كۆمه‌ڵانێكی زۆر دوای كه‌وت. ئه‌وه‌بوو دوو نابینا له‌ قه‌راغ ڕێگاكه‌دا دانیشتبوون، كاتێ گوێیان لێبوو ئیشۆع وا به‌وێدا تێده‌په‌ڕێت، هاواریان كرد و وتیان: “گه‌وره‌م، ڕۆڵه‌ی داوید، به‌زه‌ییت پێماندا بێته‌وه‌!” جا خه‌ڵكه‌كه‌ لێیان ڕاخوڕین تاكو بێده‌نگ بن، به‌ڵام ئه‌وان زیاتر هاواریان كرد و وتیان: “گه‌وره‌م، ڕۆڵه‌ی داوید، به‌زه‌ییت پێماندا بێته‌وه‌!” ئیشۆع ڕاوه‌ستا، بانگیكردن و فه‌رمووی: “چیتان ده‌وێت بۆتان بكه‌م؟” پێیان وت: “چاومان بكه‌یته‌وه‌، گه‌وره‌م”. ئیشۆعیش دڵی پێیان سووتا و ده‌ستی له‌ چاویان دا، یه‌كسه‌ر چاویان بینی و دوای كه‌وتن.

هاوبەشی بکە
مەتا 20 PNTZS

مەتا 29:20-34 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

کاتێک عیسا و قوتابییەکانی ئەریحایان بەجێدەهێشت، خەڵکێکی زۆر دوای کەوت. ئەوە بوو دوو کەسی نابینا لە قەراغ ڕێگاکەدا دانیشتبوون، کاتێک گوێیان لێبوو عیسا وا بەوێدا دەڕوات، هاواریان کرد: «گەورەم، کوڕی داود، بەزەییت پێماندا بێتەوە.» جا خەڵکەکە سەرزەنشتیان کردن تاکو بێدەنگ بن، بەڵام ئەوان زیاتر هاواریان کرد: «گەورەم، کوڕی داود، بەزەییت پێماندا بێتەوە!» عیسا ڕاوەستا و بانگی کردن و فەرمووی: «چیتان دەوێت بۆتان بکەم؟» وەڵامیان دایەوە: «گەورەم، دەمانەوێت چاومان بکەیتەوە.» عیساش دڵی پێیان سووتا و دەستی لە چاویان دا، دەستبەجێ بیناییان بۆ گەڕایەوە و دوای کەوتن.

هاوبەشی بکە
مەتا 20 KSS