هێشتا ئه‌و قسه‌ی ده‌كرد، ئیهوودا هات كه یه‌كێكه له دوازده‌كه، كۆمه‌ڵێكی زۆری له‌گه‌ڵ بوو، به شمشێر و داره‌وه له‌لایه‌ن كاهینانی باڵا و پیرانی گه‌له‌وه نێردرابوون. ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی كرد نیشانه‌یه‌كی پێدان و وتبووی: “ئه‌وه‌ی ماچی ده‌كه‌م ئه‌وه خۆیه‌تی، بیگرن”. یه‌كسه‌ر هاته لای ئیشۆع و وتی: “سڵاو گه‌وره‌م!”. ئینجا ماچی كرد. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “هاوڕێ، بۆ چی هاتوویت؟” ئینجا هاتنه پێشه‌وه و ئیشۆعیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و گرتییان. یه‌كێک له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئیشۆعدان، ده‌ستی درێژكرد و شمشێره‌كه‌ی هه‌ڵكێشا، له كۆیله‌یی كاهینی باڵای دا و گوێی بڕی. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “شمشێره‌كه‌ت بگه‌ڕێنه‌وه كێلانه‌كه‌ی، چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی شمشێر هه‌ڵده‌گرن، به شمشێر له‌ناوده‌چن!. وا ده‌زانیت ناتوانم ئێستا داوا له باوكم بكه‌م، زیاتر له دوازده له‌شكر فریشته‌م بۆ بنێرێت؟ ئیتر چۆن سیپاره‌كان دێنه دی، كه ده‌ڵێن به‌و شێوه‌یه پێویسته ڕووبدات؟”. له‌و كاته‌دا ئیشۆع به كۆمه‌ڵانه‌كه‌ی فه‌رموو: “وه‌ک بۆ گرتنی دزێک به شمشێر و داره‌وه هاتوون بمبه‌ن! هه‌موو ڕۆژێک له په‌رستگا له‌گه‌ڵتان دانیشتبووم خه‌ریكی فێركردن بووم، نه‌تانگرتم. به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی ڕوویدا بۆ هاتنه‌دیی سیپاره‌كانی پێغه‌مبه‌ران”. ئینجا هه‌موو قوتابییه‌كان به‌جێیان هێشت و هه‌ڵاتن. ئه‌وانه‌ی ئیشۆعیان گرت، بردییانه لای قه‌یاپا كاهینی باڵا، له‌وێ ته‌وراتزانه‌كان و پیران كۆببوونه‌وه. په‌تڕۆسیش دووربه‌دوور بۆ ماڵی كاهینی باڵا دوای كه‌وت، ئینجا چووه ژووره‌وه و له‌نێوان ڕاژه‌وانان دانیشت تاكو كۆتاییه‌كه ببینێت. كاهینانی باڵا و هه‌موو سه‌نهه‌دریم به‌دوای گه‌واهییه‌كی درۆدا ده‌گه‌ڕان دژ به ئیشۆع، تاكو به كوشتنی بده‌ن. به‌ڵام هیچیان نه‌دۆزییه‌وه، هه‌رچه‌نده زۆر گه‌واهیده‌ری درۆزن هاتن. به‌ڵام له كۆتاییدا دووان هاتن، وتیان: “ئه‌مه وتی: ده‌توانم په‌رستگای خودا بڕوخێنم و به سێ ڕۆژ بنیادی بنێمه‌وه”. كاهینی باڵا هه‌ستا و پێی وت: “هیچ وه‌ڵام ناده‌یته‌وه؟ ئه‌م پیاوانه گه‌واهیی چی له‌سه‌ر تۆ ده‌ده‌ن؟” به‌ڵام ئیشۆع بێده‌نگ بوو. جا كاهینانی باڵا وه‌ڵامی دایه‌وه وپێی وت: “سوێندت ده‌ده‌م به خودای زیندوو، پێمان بڵێ، تۆ مه‌سیحه‌كه‌ی، ڕۆڵه‌ی خودا؟”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “خۆت وتت! منیش پێتان ده‌ڵێم، له ئێستاوه ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بینن له لای ڕاستی توانادار داده‌نیشێت و له‌سه‌ر هه‌وری ئاسماندا دێته‌وه”. ئینجا كاهینانی باڵا جله‌كانی خۆی دادڕی و وتی: “كفری كرد! ئیتر چ پێویستیمان به گه‌واهیده‌ر هه‌یه؟ ئه‌وه‌تا گوێتان له كفره‌كه‌ی بوو! چی ده‌بینن؟” وه‌ڵامیان دایه‌وه و وتیان: “شایانی مه‌رگه” ئینجا تفیان له‌ڕووی كرد و مستیان لێدا، هه‌ندێكیش زللـه‌یان لێدا و وتیان: “ئه‌ی مه‌سیح پێشبینی بكه، كێ بوو لێیدایت؟”.
مه‌تته‌ی 26 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 26
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 47:26-68
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان