مه‌تته‌ی 69:26-75
مه‌تته‌ی 69:26-75 PNTZS
له‌و كاته‌دا په‌تڕۆس له حه‌وشه‌ی ده‌ره‌وه دانیشتبوو. كه‌نیزه‌یه‌ک هاته لای و وتی: “تۆش له‌گه‌ڵ ئیشۆعی گلیلایی بوویت!”. ئه‌ویش له‌به‌رده‌م هه‌موویان نكۆڵی كرد و وتی: “نازانم چی ده‌ڵێی!” ئینجا ده‌رچووه داڵانه‌كه، یه‌كێكی دیكه‌ش بینی و به‌وانه‌ی ئه‌وێی وت: “ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ئیشۆعی ناسڕه‌تیی بوو!” دیسان به سوێنده‌وه نكۆڵیی لێ‌كرد: “من ئه‌و پیاوه ناناسم!” دوای كه‌مێک ئه‌وانه‌ی له‌وێ ڕاوه‌ستابوون هاتن و به په‌تڕۆسیان وت: “به ڕاستی تۆش له‌وانیت، به زمانته‌وه دیاره!” جا ده‌ستیكرد به نه‌فره‌تكردن و سوێندخواردن: “من ئه‌و پیاوه ناناسم!” یه‌كسه‌ر كه‌ڵه‌شێر قوولاندی. ئه‌وسا په‌تڕۆس فه‌رمووده‌كه‌ی ئیشۆعی بیركه‌وته‌وه كه فه‌رمووی: “پێش ئه‌وه‌ی كه‌ڵه‌شێر بقوولێنێت، سێ جار نكۆڵیم لێ ده‌كه‌یت”. ئیتر چووه ده‌ره‌وه و به كوڵ گریا.





