مه‌تته‌ی 1:6-4
مه‌تته‌ی 1:6-4 PNTZS
ئاگاداربن له‌وه‌ی به‌خشینه‌كانتان له‌به‌رچاوی خه‌ڵک بكه‌ن، تا بتانبینن. ئه‌گینا پاداشتتان نییه له‌لای ئه‌و باوكه‌تان وا له ئاسماناندایه. هه‌ر كاتێ به‌خشینێكت كرد، له‌پێش خۆت كه‌ڕه‌نا لێمه‌ده وه‌ک ڕووپاماكان كه له كه‌نیشت و كۆڵانه‌كان ده‌یكه‌ن، تا خه‌ڵک شكۆمه‌ندیان بكه‌ن. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وانه پاداشتی خۆیان وه‌رگرت!. به‌ڵام تۆ كه به‌خشینێک ده‌كه‌یت، با ده‌ستی چه‌پت نه‌زانێت ده‌ستی ڕاستت چی ده‌كات، تا به‌خشینه‌كه‌ت شاراوه بێت. باوكت وا له شه‌راوه‌دا ده‌بینێت، ئه‌و به ئاشكرا پاداشتت ده‌داته‌وه.





