لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 1:6-4 - Compare All Versions

مەتا 1:6-4 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئاگاداربن له‌وه‌ی به‌خشینه‌كانتان له‌به‌رچاوی خه‌ڵک بكه‌ن، تا بتانبینن. ئه‌گینا پاداشتتان نییه‌ له‌لای ئه‌و باوكه‌تان وا له‌ ئاسماناندایه‌. هه‌ر كاتێ به‌خشینێكت كرد، له‌پێش خۆت كه‌ڕه‌نا لێمه‌ده‌ وه‌ک ڕووپاماكان كه‌ له‌ كه‌نیشت و كۆڵانه‌كان ده‌یكه‌ن، تا خه‌ڵک شكۆمه‌ندیان بكه‌ن. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وانه‌ پاداشتی خۆیان وه‌رگرت!. به‌ڵام تۆ كه‌ به‌خشینێک ده‌كه‌یت، با ده‌ستی چه‌پت نه‌زانێت ده‌ستی ڕاستت چی ده‌كات، تا به‌خشینه‌كه‌ت شاراوه‌ بێت. باوكت وا‌ له‌ شه‌راوه‌دا ده‌بینێت، ئه‌و به‌ ئاشكرا پاداشتت ده‌داته‌وه‌.

هاوبەشی بکە
مەتا 6 PNTZS

مەتا 1:6-4 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

«هۆشیار بن و نەکەن لەبەرچاوی خەڵک چاکە بکەن بۆ ئەوەی بتانبینن، ئەگینا لەلای باوکی ئاسمانیتان پاداشتتان نابێت. «لەبەر ئەوە کاتێک خێرێک دەکەیت، زوڕنای بۆ لێمەدە هەروەک دووڕووان کە لە کەنیشت و سەر شەقامەکان دەیکەن، بۆ ئەوەی لەلایەن خەڵکەوە ستایش بکرێن. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوانە پاداشتی خۆیان وەرگرتووە. بەڵام تۆ کە خێرێک دەکەیت، مەهێڵە دەستی چەپت بزانێت دەستی ڕاستت چی دەکات، تاکو خێرەکەت بە نهێنی بێت. باوکیشت کە هەموو نهێنییەک دەبینێت، پاداشتت دەداتەوە.

هاوبەشی بکە
مەتا 6 KSS