لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌تته‌ی 1:7-12

مه‌تته‌ی 1:7-12 PNTZS

“حوكم مه‌ده‌ن تاكو حوكم نه‌درێن. چونكه‌ به‌و حوكمه‌ی ده‌یده‌ن حوكم ده‌درێنه‌وه‌، به‌و پێوانه‌یه‌ی ده‌یپێون، بۆتان ده‌پێورێته‌وه‌. بۆچی پووشی نێو چاوی براكه‌ت ده‌بینیت، به‌ڵام سه‌رنجی كاریته‌كه‌ی نێو چاوی خۆت ناده‌یت؟ یان، چۆن به‌ براكه‌ت ده‌ڵێی: با پووشه‌كه‌ی نێو چاوت ده‌ربهێنم، كه‌چی كاریته‌ له‌نێو چاوی خۆتدایه‌؟ ئه‌ی ڕووپاما، یه‌كه‌مجار كاریته‌كه‌ی نێو چاوی خۆت ده‌ربهێنه‌، ئینجا باش ده‌بینیت بۆ ده‌رهێنانی پووشی نێو چاوی براكه‌ت! پارسا مه‌ده‌نه‌ سه‌گ، مرواریشتان فڕێ مه‌ده‌نه‌ به‌رده‌می به‌راز، نه‌وه‌ک پێشێلیان بكه‌ن و ڕوو وه‌رگێڕن و پارچه‌ پارچه‌تان بكه‌ن. داوا بكه‌ن، پێتان ده‌درێت. بگه‌ڕێن، ده‌دۆزنه‌وه‌. له‌ده‌رگابده‌ن، لێتان ده‌كرێته‌وه‌. چونكه‌ هه‌ر كه‌سێک داوا بكات، وه‌رده‌گرێت. ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێت، ده‌دۆزێته‌وه‌. ئه‌وه‌ش له‌ده‌رگابدات، لێی ده‌كرێته‌وه‌. ئه‌گینا كێ له‌ ئێوه‌ ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌كه‌ی داوای نانی لێبكات، به‌ردی ده‌داتێ؟ یان داوای ماسیی لێبكات، ماری ده‌داتێ؟ جا كه‌ ئێوه‌ی به‌دكار ده‌زانن دیاریی باش به‌ ڕۆڵه‌كانتان بده‌ن، ئایا باوكتان كه‌ له‌ ئاسماناندایه‌ چه‌ند شتی باشتر ده‌داته‌ ئه‌وانه‌ی داوای لێده‌كه‌ن! كه‌واته‌ له‌ هه‌ر شتێكدا ئاوا بۆ خه‌ڵک بكه‌ن كه‌ ده‌تانه‌وێ بۆتان بكرێت، چونكه‌ ئه‌مه‌یه‌ ته‌ورات و پێغه‌مبه‌ران.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان