مەتا 1:7-12
مەتا 1:7-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
“حوكم مه‌ده‌ن تاكو حوكم نه‌درێن. چونكه به‌و حوكمه‌ی ده‌یده‌ن حوكم ده‌درێنه‌وه، به‌و پێوانه‌یه‌ی ده‌یپێون، بۆتان ده‌پێورێته‌وه. بۆچی پووشی نێو چاوی براكه‌ت ده‌بینیت، به‌ڵام سه‌رنجی كاریته‌كه‌ی نێو چاوی خۆت ناده‌یت؟ یان، چۆن به براكه‌ت ده‌ڵێی: با پووشه‌كه‌ی نێو چاوت ده‌ربهێنم، كه‌چی كاریته له‌نێو چاوی خۆتدایه؟ ئه‌ی ڕووپاما، یه‌كه‌مجار كاریته‌كه‌ی نێو چاوی خۆت ده‌ربهێنه، ئینجا باش ده‌بینیت بۆ ده‌رهێنانی پووشی نێو چاوی براكه‌ت! پارسا مه‌ده‌نه سه‌گ، مرواریشتان فڕێ مه‌ده‌نه به‌رده‌می به‌راز، نه‌وه‌ک پێشێلیان بكه‌ن و ڕوو وه‌رگێڕن و پارچه پارچه‌تان بكه‌ن. داوا بكه‌ن، پێتان ده‌درێت. بگه‌ڕێن، ده‌دۆزنه‌وه. له‌ده‌رگابده‌ن، لێتان ده‌كرێته‌وه. چونكه هه‌ر كه‌سێک داوا بكات، وه‌رده‌گرێت. ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێت، ده‌دۆزێته‌وه. ئه‌وه‌ش له‌ده‌رگابدات، لێی ده‌كرێته‌وه. ئه‌گینا كێ له ئێوه ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌كه‌ی داوای نانی لێبكات، به‌ردی ده‌داتێ؟ یان داوای ماسیی لێبكات، ماری ده‌داتێ؟ جا كه ئێوه‌ی به‌دكار ده‌زانن دیاریی باش به ڕۆڵه‌كانتان بده‌ن، ئایا باوكتان كه له ئاسماناندایه چه‌ند شتی باشتر ده‌داته ئه‌وانه‌ی داوای لێده‌كه‌ن! كه‌واته له هه‌ر شتێك‌دا ئاوا بۆ خه‌ڵک بكه‌ن كه ده‌تانه‌وێ بۆتان بكرێت، چونكه ئه‌مه‌یه ته‌ورات و پێغه‌مبه‌ران.
مەتا 1:7-12 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
«خەڵکی تاوانبار مەکەن تاکو خودا تاوانبارتان نەکات، چونکە بەو شێوەیەی خەڵک تاوانبار دەکەن خودا تاوانبارتان دەکات، بەو پێوانەیەی ئێوە بۆ خەڵک دەیپێون، خودا بۆتان دەپێوێتەوە. «بۆچی سەرنج لە پووشی ناو چاوی براکەت دەدەیت، بەڵام ئاگات لە کاریتەکەی ناو چاوی خۆت نییە؟ یان، چۆن بە براکەت دەڵێی: ”ڕێم بدە با پووشەکەی ناو چاوت دەربهێنم،“ لەکاتێکدا کاریتەیەک لەناو چاوی خۆتدایە؟ ئەی دووڕوو، یەکەم جار کاریتەکەی ناو چاوی خۆت دەربهێنە، ئینجا باش دەبینیت بۆ دەرهێنانی پووشەکەی ناو چاوی براکەت. «شتی پیرۆز مەدەن بە سەگ، مرواریشتان فڕێمەدەنە بەردەمی بەراز، نەوەک پێشێلیان بکەن و هەڵبگەڕێنەوە و پارچەپارچەتان بکەن. «داوا بکەن، پێتان دەدرێت. بگەڕێن، دەدۆزنەوە. لە دەرگا بدەن، لێتان دەکرێتەوە، چونکە هەرکەسێک داوا بکات، وەردەگرێت. ئەوەی بگەڕێت، دەدۆزێتەوە. ئەوەش لە دەرگا دەدات، لێی دەکرێتەوە. «کێ لە ئێوە ئەگەر کوڕەکەی داوای نانی لێ بکات، بەردی دەداتێ؟ یان داوای ماسی لێ بکات، ماری دەداتێ؟ جا ئێوە کە خراپن، بزانن شتی باش بدەنە منداڵەکانتان، باوکتان لە ئاسمان چەند زیاتر شتی باش دەداتە ئەوانەی داوای لێدەکەن! چۆن دەتانەوێ خەڵکی هەڵسوکەوتتان لەگەڵ بکەن، ئێوەش بەو شێوەیە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکەن، چونکە ئەمەیە پوختەی تەورات و پەیامی پێغەمبەران.