لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌تته‌ی 15:7-23

مه‌تته‌ی 15:7-23 PNTZS

ئاگادار بن له‌ پێغه‌مبه‌رانی درۆزن، كه‌ له‌ پێستی به‌رخدا بۆ لاتان دێن، به‌ڵام له‌نێوه‌وه‌ گورگی دڕنده‌ن! به‌ به‌رهه‌میان ده‌یانناسن. ئایا ترێ له‌ دڕک ده‌ڕنن؟ یان هه‌نجیر له‌ چقڵ؟ به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ر دره‌ختێكی باش به‌رهه‌می باش دروست ده‌كات، دره‌ختی خراپیش به‌رهه‌می خراپ دروست ده‌كات. دره‌ختی چاک ناتوانێت به‌رهه‌می خراپ دروست بكات و دره‌ختی خراپیش ناتوانێت به‌رهه‌می باش دروست بكات. هه‌ر دره‌ختێک به‌رهه‌می باش دروست نه‌كات ده‌بڕدرێته‌وه‌ و فڕێ ده‌درێته‌ نێو ئاگر. كه‌واته‌ به‌ به‌رهه‌میان ده‌یانناسن. نه‌ک هه‌ر كه‌سێک پێم بڵێت: په‌روه‌ردگار، په‌روه‌ردگار! ده‌چێته‌ نێو پاشایه‌تیی ئاسمانانه‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌ خواستی باوكم ده‌كات كه‌ له‌ ئاسماناندایه‌. زۆر كه‌س له‌و ڕۆژه‌دا پێم ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگار، په‌روه‌ردگار، ئایا به‌ ناوی تۆوه‌ پێشبینیمان نه‌كرد؟ به‌ ناوی تۆوه‌ ڕووحی گڵاومان ده‌رنه‌كرد؟ به‌ ناوی تۆوه‌ په‌رجوی زۆرمان نه‌كرد؟ ئینجا منیش پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نم: هه‌رگیز ئێوه‌م نه‌ناسیوه‌. لێم دوور بكه‌ونه‌وه‌، ئه‌ی خراپه‌كاران!

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە مه‌تته‌ی 15:7-23