مەتا 15:7-23
مەتا 15:7-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئاگادار بن له پێغه‌مبه‌رانی درۆزن، كه له پێستی به‌رخدا بۆ لاتان دێن، به‌ڵام له‌نێوه‌وه گورگی دڕنده‌ن! به به‌رهه‌میان ده‌یانناسن. ئایا ترێ له دڕک ده‌ڕنن؟ یان هه‌نجیر له چقڵ؟ به‌م شێوه‌یه هه‌ر دره‌ختێكی باش به‌رهه‌می باش دروست ده‌كات، دره‌ختی خراپیش به‌رهه‌می خراپ دروست ده‌كات. دره‌ختی چاک ناتوانێت به‌رهه‌می خراپ دروست بكات و دره‌ختی خراپیش ناتوانێت به‌رهه‌می باش دروست بكات. هه‌ر دره‌ختێک به‌رهه‌می باش دروست نه‌كات ده‌بڕدرێته‌وه و فڕێ ده‌درێته نێو ئاگر. كه‌واته به به‌رهه‌میان ده‌یانناسن. نه‌ک هه‌ر كه‌سێک پێم بڵێت: په‌روه‌ردگار، په‌روه‌ردگار! ده‌چێته نێو پاشایه‌تیی ئاسمانانه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به خواستی باوكم ده‌كات كه له ئاسماناندایه. زۆر كه‌س له‌و ڕۆژه‌دا پێم ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگار، په‌روه‌ردگار، ئایا به ناوی تۆوه پێشبینیمان نه‌كرد؟ به ناوی تۆوه ڕووحی گڵاومان ده‌رنه‌كرد؟ به ناوی تۆوه په‌رجوی زۆرمان نه‌كرد؟ ئینجا منیش پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نم: هه‌رگیز ئێوه‌م نه‌ناسیوه. لێم دوور بكه‌ونه‌وه، ئه‌ی خراپه‌كاران!
مەتا 15:7-23 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
«ئاگاداری پێغەمبەرانی درۆزن بن کە لە پێستی مەڕدا بۆ لاتان دێن، بەڵام لەناوەوە گورگی دڕندەن. بە بەرهەمیان دەیانناسنەوە. ئایا ترێ لە دڕک دەکرێتەوە یان هەنجیر لە چقڵ؟ بەم شێوەیە هەموو دارێکی باش بەری باش دەدات، داری خراپیش بەری خراپ. داری چاک ناتوانێت بەری خراپ بدات و داری خراپیش ناتوانێت بەری باش بدات. هەر دارێک بەری باش نەدات دەبڕدرێتەوە و فڕێدەدرێتە ناو ئاگر. کەواتە بە بەرهەمیان دەیانناسنەوە. «نەک هەرکەسێک پێم بڵێت: ”پەروەردگارم، پەروەردگارم!“ دەچێتە ناو شانشینی ئاسمان، بەڵکو ئەوەی خواستی باوکم ئەنجام دەدات کە لە ئاسمانە. لەو ڕۆژەدا، زۆر کەس پێم دەڵێن: ”پەروەردگارم، پەروەردگارم! ئایا بە ناوی تۆوە پەیامی خودامان ڕانەگەیاند، بە ناوی تۆوە ڕۆحی پیسمان دەرنەکرد، بە ناوی تۆوە پەرجووی زۆرمان نەکرد؟“ ئینجا منیش پێیان ڕادەگەیەنم: ”قەت ئێوەم نەناسیوە. لێم دوور بکەونەوە، ئەی بەدکاران!“